وێنە.. هونەرمەندێکی باکوری کوردستان كۆچی دوایی كرد

 

 

 

 

 

 

 

ڕەزا تۆپاڵ هونەرمەندی شێوەکاری دیاری شاری دێرسیمی باکوری کوردستان کۆچی دوایی کرد. 


بەکر شوانی نوسەر و وەرگێڕ، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" ڕۆژی شەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥ شێوەکاری کورد ڕەزا تۆپاڵ کۆچی دوایی کرد". 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەزا تۆپاڵ چەند جارێک داوای کردووە، دوای خۆی، کورد تابلۆکانی بپارێزن، بۆیە گرنگە لە هەولێر، سلێمانی یان دهۆک مۆزەخانەیەکی هونەری هاوچەرخ بکرێتەوە بۆ پاراستنی کاری هونەرمەندان.
 

تۆپاڵ ساڵی ١٩٣٤ لە شاری دێرسیم لە دایکبووە و ساڵی ١٩٦٨ ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و هەر ئەو ساڵە لە ئەکادیمیای هونەری شێوەکاری لە مونشین دەستی بە خوێندن کردووە، بەدرێژای ٥٧ ساڵی ژیانی لە ئەڵمانیا، بەردەوام نیگاری کێشاوە و تاکە موتیڤی کارەکانیشی ژیانی کوردەواری بوو.

هەروەها ڕەزا تۆپاڵ بەشدارێکی بەردەوامی پێشانگە گەورەکانی ئەڵمانیا و ئەوروپا و جیهان بووە. 

AM:12:10:10/02/2025




 


سەرچاوە : سپی میدیا