لە ژاپۆن لەکاتی جەنگی جیهانیدا ئەم منداڵە تەرمی برا مردوەکەی لە کۆڵ کردبوو تا بینێژێ.
سەربازێک کە ئەم دیمەنەی بینی داوای لێکرد کە ئەو منداڵە مردووە ( قورسە ) فڕێ ی بدات تا پێوەی ماندوو نەبێ.
منداڵەکەش لە وڵامدا وتی: قورس نییە، ئەوە برامە.
سەربازەکە تێگەیشت، یەکسەر دڵی پڕ بوو وە کەوتە هاڕە ی گریان.
لەوکاتەوە تا ئێستا ئەو دیمەنە بۆتە "سونبولی یەکیەتی" لە ژاپۆن. وە ئێستا بۆتە دروشمێک هەموویان لە کاتە تەنگانە و هەستیارەکان یارمەتی یەکتر دەکەن و دەڵێن: قورس نییە، برامە...خوشکمە...
*ئەگەر کەوت هەڵی ستێنەوە
کە ماندوو بوو یارمەتی بدە
لە بێ هێزیدا پاڵپشتی بە
ئەگەر هەڵەی کرد لێی ببوورە
ئەگەر هەموو جیهان فەرامۆشی کرد، بیکەنە کۆڵی من چونکە قورس نییە، ئەو برامە، خوشکمە، دایکمە وە یان باوکمە.
ئایا ئێمەی کورد تاچەند ئامادەین ئەندامانی خێزان وکۆمەڵگاو نەتەوەکەمان لەکاتی تەنگانەدا بگرین بەکۆڵەوە وپێمان قورس نەبێ ؟