هەڵبژاردن دوا دەخرێت؟

 

Draw Media

 رێبوار کەریم وەلی

 

تا ئەم دەققەیە، رێکارە قانونییەکان بە ئاراستەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانە لە وادەی دیاریکراوی خۆی لە 10ی حوزەیران. لەسەر ئاستی ناوخۆیی، ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کۆمەڵێک هەوڵ هەیە بە ئاراستەی دواخستنی هەڵبژاردن بۆ بەشداریکردنی پارتی.
*
دانوستانەکان بەو ئاراستەیەدان کە پارتی بە بەدەستهێنانی کات، لەسەر چەند ئاستێک بێتە پێشەوە. گرنگترینیان ئەمانەن:
1- ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کوڕانی تاڵەبانی.
2-رێککەوتن لەگەڵ کوڕانی تاڵەبانی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک.
3-دەستبەرداربوون لە یەکێک لە پۆستەکانی سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی هەرێم بۆ کوڕانی تاڵەبانی.
4-درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی بەغدا بۆ دوای وادەی درێژکراوەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان.
*
پارتی تا راددەیەکی زۆر نەرمیی نواندووە. چاوەڕێ دەکرێ هەفتەی داهاتو، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، سەردانی تاران بکات و لەوێ گرێکوێرەی هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان بکرێتەوە.  هەنگاوی دواتریش کۆبوونەوەی بەرفراوانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەبێ بۆ بڕیاردان لە دواخستنی هەڵبژاردنەکان.

 

سەرچاوە ؛ درەومیدیا