هەژماری بانکی یادەوەریەکان..

 

ئەم ژنە تەمەنی ٩٢ ساڵە... هەمووڕۆژێ لەکاتژمێر هەشتی بەیانی تەواو جلەکانی لەبەر کردووە...
قژی ستایل کردووە و ماکیاژەکەی کردووە و خۆی ڕازاندۆتەوە...
دوای مردنی هاوسەرەکەی بڕیاریدا بچێتە خانەی بەساڵاچووان.
دوای چەندین کاتژمێر لە چاوەڕوانی بێ تاقەتی لە هۆڵی پێشوازی خانەی بەساڵاچووان...
زەردەخەنەیەکی شیرین هاتە سەرڕووی کاتێک پێیان گوت ژوورەکەی ئامادەیە.
لە کاتێکدا هەوڵی دەدا پێیەکانی بەرەو ئاسانسۆرەکە ڕابکێشێت، دەستی کرد بە وەسفکردنی ژوورە بچووکەکەی بۆ خۆی...
پاشان وتی..من حەزم لێیە..!
پەرستارەکە کە یاوەری بوو بۆ ژوورە نوێیەکەی پێی گوت: بەڵام خانم هێشتا ژوورەکەت نەبینیوە..!؟
لە وەڵامدا وتی: ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە.. 
خۆشبەختی شتێکە کە من پێشوەخت بڕیاری لەسەر دەدەم.. ژوورەکەم بەدڵ بێت یان نا.. ئەوە بەندنیە بە شێوازی ڕێکخستنی مۆبیلیەکانەوە.. بەڵکو بەندە بە شێوازی ڕێکخستنی مۆبیلیەکانی مێشکم.. من پێشتربڕیارمداوە ژوورەکەم خۆش بوێت..! 
بڕیارێکە کە هەموو بەیانیەک دەیدەم کاتێک هەڵبژاردنم هەیە: یان ڕۆژەکە لە جێگادا بەسەر بەرم...

لیستکردنی ئەو سەختییانەی کە ڕووبەڕووم دەبنەوە لە جوڵاندنی ئەندامەکانی جەستەی لاوازمدا...

یان کاتێ لە جێگاکەم هەڵدەستم، سوپاسی یەزدان بکەم بۆ ئەو نیعمەتەی کە... هێشتا توانای جوڵەم هەیە...

هەموو ڕۆژێک دیارییە لەلایەن... یەزدانەوە...تا چاوەکانم کراوە بن...ووردتر دەڕوانمە  ڕۆژە نوێیەکەم ...
وە هەموو ئەو یادگارییە خۆشانەی کە تەنها بۆ ئەم قۆناغەی ژیانم هەڵمگرتووە..!

پیربوون وەک هەژماری بانکی وایە..ئەوەی تیایدا داتناوە دەیکێشیتەوە..

بۆیە دەبێت دڵخۆشییەکی زۆر بخرێتە سەر حسابی بانکی یادەوەرییەکان..!
پاشان بە پێکەنینەوە وتی: بۆهەمیشە پێنج یاسای سادە هەیە لەبیرت بێت بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت:

1- دڵت لە ڕق و کینە ڕزگار بکە.

2- دەروونت لە نیگەرانییەکان ڕزگار بکە.

3- بە سادەیی بژی.

4- زیاتر ببەخشە.

5- چاوەڕوانی کەمتر بە و چێژ لە هەموو ساتێک وەربگرە..!