هەژاریی چییە ..؟

د.کەریم شەریف قەرەچەتانی (بۆشایی دەروونی گەنجان و هۆکار و چارەسەر) ::  Dr.Karim Sharif Qarachatany

 

د.کەریم شەریف قەرەچەتانی   

 

لە "د.محمد خانی" یان پرسی هه‌ژارى چییه‌؟

لە وەڵامدا وتی هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

دوو تاك بازنه‌ى ئاڵتوون له‌ ده‌ستدابێ و دوو ددانى خراپیش له‌ ده‌متا!

هەژار ئەوەیە خەڵکی بشکێنیتەوە بۆخاتری بەرزبوونی خۆت

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانى وڵاتى خۆت پیسى بڕێژیت و وه‌صفى شه‌قامه‌ خاوێنه‌كانى ئه‌وروپا بكه‌یت!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

بڕوانامه‌ى زانكۆت به‌ده‌ست هێنابێ و نه‌توانى داڕشتنێكى كوردى بنوسیت!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

صوره‌تى (فاتیحه‌)ت لەبەر نه‌بێت و باسى حه‌رام و حه‌ڵاڵ و ڕیفۆرمى ئاینى بكه‌یت!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

وه‌رزش نه‌كه‌یت و بۆئه‌وه‌ش له‌ش و لارت رێك بێت سود له‌ ده‌رمان و ته‌جمیل و سلیكۆن وه‌ربگرى!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

ده‌م له‌ دیموكراسى بژه‌نیت و له‌ ماڵه‌وه‌ مناڵه‌كه‌شت نه‌ویرێت فزه‌ بكا!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

داواى عه‌داله‌ت له‌ ده‌سه‌ڵات بكه‌یت و خۆشت له‌ ماڵ و له‌ شوێنى كاره‌كه‌ت عادل نه‌بیت!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

له‌كاتى به‌تاڵى و پشودا له‌برى سوتاندى چه‌ورى له‌شت به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌نزین بسوتێنى!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

ئۆتۆمبێلى چه‌ند ده‌فته‌رى لێبخوڕیت و یاساكانى هاتوچۆ نه‌زانى!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

له‌برى هاوكاریكردنى مرۆڤێك كه‌پێویستى به‌هاوكاریه‌، مۆبایله‌كه‌ت ده‌ربهێنیت و ره‌سمى بگریت و ته‌صویرى بكه‌یت!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

ڕێگه‌ به‌خۆت بده‌یت چیت ده‌وێت بیڵێیت و چه‌ندت ده‌وێ قسه‌ بكه‌یت، به‌ڵام گوێ بۆ خه‌ڵكى نه‌گریت و رێگه‌ به‌خه‌ڵكى نه‌ده‌یت به‌ چپه‌ش قسه‌ بكات!

هەژاری ئەوەیە باسی وێژدان بکەیت خۆت ئازاری ئاژەڵان بدەیت !

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

جله‌كۆنه‌كانى ساڵى پارت له‌به‌ر نه‌كه‌یت، به‌ڵام به‌بیرو بۆچونه‌ چه‌وته‌كانى ده‌یان ساڵى ڕابردووه‌وه‌ خۆت بابده‌ى!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

پێڵاوه‌كه‌ت بیست سانتیمه‌تر به‌رز بێت و ئیراده‌ت ملیمێك!

هه‌ژارى ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

كتێبخانه‌ى ماڵه‌كه‌ت له‌ سه‌لاجه‌ت بچوكتر بێت....!؟

هەژاری بەس نەبوونی پارەنییە .....!