بەختیار عەلی
ڕێنوار ترسناکترین خەون ئەوەیە کە مرۆڤ بە هوشیاریی دەیینێت. باوەڕم بە خەونی بێهۆشی نییە، خەڵکی ئەم شارە دەمێ ساڵە دەوری مرۆڤی ساغ و تەندروست دەبینن... هیچ شتێک لەوە خراپتر نییە مرۆڤ شێتێتییەکانی خۆی بشارێتەوە، دێلاوار شارێکە شێتێتیەکانی خۆی دەشارێتەوە، ئەوەش زیاتر و زیاتر شێتیدەکات، ژیان ئەوەیە بتوانیت شێت بیت، ئازادی ئەوەیە بتوانیت تائەوپەڕی شێتی شێت بیت، بەڵام لە دێلاوار نەعەقڵ و نەشێتی بوونیان نییە، هەردووکیان شتی دیکەن. کاتی خۆی مامۆستایەکم هەبوو ناوی سەی فەتحوڵا بوو، بە ڕەحمەت بێت دەمێ ساڵە مردووە، دەیگووت لە دێلاوار ـ زیرەکی گەمژەکان ـ کوشتووینی، بەڵێ زیرەکی گەمژەکان. ئەوەی ئێستا بڵاوبۆتەوە نە دەردی شێتییە و نەدەردی عەقڵ، بەڵکو زیرەکی گەمژەکانە. ئێمەش چارمان نییە، جگە لەوەی لەگەڵ زیرەکی گەمژەکاندا بڕۆین
دکتۆر سیامەند بۆ ڕێنوار
هەورەکانی دانیال