هەستی خۆبوون....

یەکێک لە هەرە هەستە جوانەکان، یان جوانترین هەست لای مرۆڤەکان، کە هەموومان پێویستمان پییەتی دۆزینەوەی کەسێکە لەم جیهانە بەرینەدا ،بەڵێ تەنها یەک کەس لەم دونیایەدا کە دڵی لا هەڵبڕێژی ،بتوانیت قسەی لەگەڵ بکەیت بێ ترس و بێ پەردە دەربارەی هەر شتێک.....
بۆ ئەوەی هەموو شتێکی پێ بڵێیت بێ دوودڵی، بەبێ ڕازاندنەوەو جوانکردنی ووشەو دەستەواژەکان  ، هەموو حەزو ئارەزوو ،بیرکردنەوەکانتی لابدرکێنی ، هەرچەندە گاڵتەجاڕ و شەرمەزار و ئازاربەخش بن.......!!!
بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ لە گۆڕینی تێڕوانینی ئەو بۆ تۆ...
تا توانای خۆشویستنی خۆتت پێ ببەخشێت...بە هەموو کەموکوڕییەکانتەوە.... لێرەوەیەکەم هەنگاوی دروست بوونی مرڤەکان دەست پێدەکەن بەرەو دروستبوون وناسینی خۆ... وە باوەڕ بەخۆ.