هەر تەنها هەفتەیەک پێش 31 ی ئاب..!

 

د. توانا

 

ئەمجارەیان ڕێککەوتنی بنەماڵە لەگەڵ ئێران نیە بۆ لێدانی پارتەکانی دیموکرات وکۆمەڵە  لە ڕۆژهەڵات ..

لەگەڵ بەغداد یدش نیە بۆ لێدانی  پارتە بەرهەڵستکارەکانی عێراق و یەکێتی وئیسلامی وسۆشیالیست  لە باشوور.

ڕێککەوتنی   ئەمجارەی بنەماڵە بەنوێنەرایەتی کوڕی سەرۆکی (کوردی ) حکومەتی ماوە بەسەرچووی  هەرێمی کوردستان لەگەل وەزیری ( کوردی)  دەرەوەی حکومەتی ئەردۆگان بۆ پەیمان نویکردنەوە یە...  لەژێر ئاڵای تورکی خوێناوی لەسەری ڕەش ئەمجارەیان جیاوازە ..

هەرچەندە هەفتەیەکی ماوە بۆ 31ی ئاب بەڵام ئەمان هەر بەنرخی جاران ڕێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانە :

1- درێژە پێدان بە پەراوێزخستدن و پلانگێڕان دژی سلێمانی  کەرکوک وهەڵەبجەوگەرمیان و شارەزوروبیتوێن .

2-  درێژکردنەوەی  بەستن وچاودێری ووردی فڕۆکەخانەی سلێمانی ،وە هەوڵدان بۆ داخستنی ئەم فڕۆکەخانەیە بەیەکجاری.

3- چاودێری ووردتری ئەدمینەکانی کاونتی ناو تۆڕە کۆمەڵایتیەکان کەسەر بە  پ ک ک لەگشت باشوور .

5- گرتن وزیندانیکردنی  دۆست ولایەنگرانی پ ک ک لەناوچەی بادینان وئەشکەنجە دانیان  بۆوەرگرتنی زانیاری لەسەر هێزەکانیان لە گوندو شاروشارۆچکەکانی ناوچەی بادینان .

6- هەماهەنگی میت وپاراستن  بۆچاودێری ووردترو چڕتری  ئەندامانی پ ک ک   لەباشوور بەمەبەستی تیرۆرکردنیان .

7- لێدانی ئەندامانی یەپەگەو یەپەژە لەدهۆک وهەولێر.داخستنی ڕۆژنامەو بارەگاکانیان .

8- دروستکردنی ئاژاوە لەناوچەکانی کەرکوك وسلێمانی .( بۆ ئەم کارە تورکیا تیمێکی  4000 کەسی مەشق پێکراوی لە هەولێروکەرکوک لەتورکمانەکانی بە ناوبەرەی تورکمانی  ئامادەکردوە)

9- حکومەتی هەرێم بەڕەسمی داوای  یارمەتی وهاتنی هێزی  تورکی  بکات لە قۆنسوڵخانەی ووڵاتان  ( لەژێر داواکردنی هێزی ناتۆ)  کەبێنە  ناوچەکانی موسڵ وهەولێروسلێمانی وچەمچەماڵ وگەرمیان وکەرکوک .

10-تورکیا ئەوبنکە هەواڵگریانەی ئامێدی ، ئەتروش ، زاخۆ، سمێڵ وسەری ڕەش  فرسوانتر دەکات    .

11-  لەبەرامبەر ئەمانەدا تورکیا بەڵێن ئەدات کاربکات بۆ هێشتنەوەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل  ،وەک تاکە دەروازەی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا .وەلای خۆیەوە ڕێگری بکات لە کردنەوەی دەروازەیەکی بازرگانی نوێ ی نێوان عێراق وتورکیا . وە  ئامادەیی دەربڕیوە بۆهاوکاری تەکنیکی پارتی بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهانی تورکی .