
ئەمشەو چوارشەممە ١٩ی ئازار عەبدوڵا ناسر چالاکوانی ناسراوی شاری هەولێر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕفێندرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە « سپی » ڕاگەیاند، ئەو چالاکوانە بە پیشە پۆلیسە لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمشەو دوای ڕفاندنی نازانرێت لەسەرچی رفێنراوەو بۆ کوێ براوە.
ئەو چالاکوانە کە لەگەڕەکی نەورۆز نیشتەجێییە لە نێو ماڵی خۆی لەلایەن چەند چەکدارێک کە بە جلی مەدەنی و بە ئۆتۆمبێلێکی (BM) ڕفێندراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە عەبدوڵا ناسر لە دوایین پۆستی دا لە فەیس بووک داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی قەندیل بکەن.
سەرچاوە : سپی میدیا