هونەرمەندێکی کورد بەهۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی نەورۆز دەستگیرکرا

 

بەهۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی نەورۆز هونەرمەندێکی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا. 
 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فواد کشاوەرز، هونەرمەندی لاو و خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمانی عەلی ڕەزا ڕەزاپوور، داواکاری گشتی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هونەرمەندە ڕۆژێک دوای بەشداریکردنی لە ئاهەنگی نەورۆزی شارۆچکەی ساحێو کە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو دەستگیرکراوە کە لە ڕێوڕەسمەکەدا چەند سرودێکی کاریگەری خوێندووە. 

سەرچاوە : سپی میدیا