ئەمشەو ٧ ی ئایار هونەرمەندی شێوەکاری ناسراو ناشاد لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەندی شێوەکار محەمەد سابیر ناسراو بە ناشاد ماوەیەکە نەخۆشەو سەرباری وەررگرتنی چارەسەر، بەڵام بەم دواییانە دۆخی بە تەواوی تێکچوو، تا ئەمشەو لە خانەی بەساڵاچوان گیانی لە دەستدا.
ناشاد لە ساڵی ١٩٥٤ لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و هەر لەتەمەنی گەنجیەوە سەرقاڵی وێنەکێشانبووەو چەندان، لە کاروانی تەمەنی هونەریدا، چەندان پێشەنگای سەربەخۆ و هاوبەشی لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات کردۆتەوە، نزیکەی ٥٠ ساڵە سەرقاڵی کاری هونەرییە.
بڕیاربوو لە رۆژی ١١ی ئایار پاش چوار رۆژی تر لە خانەی بەساڵاچووان پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ بکرێتەوە و زیاتر لە ١٠٠ تابلۆی هونەریی ناشادی تێدا نمایشبکرێت و خەڵاتی رێزلێنانی پێببەخشرێت، بەڵام تەمەن و نەخۆشی رێگای پێنەدا خۆی ئەو پێشەنگاتە ببینێت.