هونەرمەند قادر سەیاحی كۆچی دوایی كرد

بەهۆی جەڵتەوە هونەرمەند قادر سەیاحی لە شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد. 

شەوی ڕابردوو هونەرمەند و گۆرانیبێژ و ژەنیار و ئاوازەدانەری ناسراوی كورد قادر سەیاحی لە تەمەنی 79 ساڵیدا لە شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە هونەر و ئاوازی كوردی كرد.
قادر سەیاحی ساڵی 1943 لەشاری مەهاباد لە ڕۆژڵاتی كوردستان لە دایكبووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە

 

 

 

سەرچاوە: pukmedia