
لەتیف فاتیح
وتەی سەلەفیەکی سعودیان بۆ ناردوم بەزمانێکی سەقەت باسی حەرامبوونی خۆی وتەنی عیدی نیرۆز دەکات، بۆ من جێیخۆشی بوو کە زۆر کەس بەکۆمێنت دابویانە دەمیا، کابرای سەلەفی وە شۆڤێنیەکی هەرە دواکەوتوی عەرەب دەیەوێت بەگژ نەورۆزی کوردا بچێتەوە، من چاوەڕێ بووم چوار مەلای کورد پێی بێژن شەکرت شکان، لێ نەبوو،پار لە خورماتو کۆڕێکیان بۆ ساز کردم لەسەر نەورۆز لەوێ بەبەڵگەو ئەرگۆمێنت باسی ئەوەم کرد کە نەورۆز یەکێک لەبۆنە هەرە پڕ بایەخەکانی گەلانی دێرینی زاکرۆزە، بڕواشم وایە لەسەر ئەم سەر زەمینەی ناوی کوردستانەو زۆر لەجوگرافیای ئێستای هەر چوار پارچەکە گەورەترە، گەلی کورد خاوەنی هەرەسەرەکی هەموو ئەفسانەو داستان و شارستانیەتی ئێرەیەو ئەوانی تر کەهاتون بەچاک یان خەراپ هاوبەشی کوردیان کردوە، کاتێک کورد جەژنی نەورۆزی گێڕاوە، باو باپیری ئەم عەرەبە سەلەفیە لەنێو شەوەزەنگی جەهلدا بوونە، هەڵبەت وەکوئێستای، لەکۆڕەکەمدا مەلایەکی گەنجی کورد هەستا بڕێک قسەی زۆر جوان و ئاوەزی کرد، خۆزگە هەر ئەو مەلا گەنجە وڵامێکی کەپو شکێنی ئەو شتەی دەدایەوە.
مێژوی عەرەب لیپە لەکوشت و بڕو تاڵانی و ئەنفال و پەلاماردانی ژن و کچی خێڵی خۆیان و گەلانی تر ، ئەمە مێژوە جوانەکەی خۆیان وادەڵێت، نەک من، لەسەدەی ڕابردودا چەندین ناسیونالیستی عەرەب ویستیان ئەو مێژوە بۆ کەمێک لەجوانی بگۆڕن، نەیانتوانی، کەنعان مەکیە لەباسی ئەو مێژوەدا دەڵێ هیچ تولەرانسێکی تیانیە، خەزعەل ماجدی دەڵێ عەرەب شارستانیەت و ژیاریان نیە، عەبدوڵا قوسەیمی دەڵێ جگە لەدیاردەیەکی دەنگی هیچی تر نین، دیکتاتۆرێکی وەک سەدام حوسێنپێی وتن پێوە پێ پەتی بوون من فێری پێڵاو لەپێکردنم کردن قەزافی دەڵێ من کردمن بەمرۆڤ، هەر کەئەو کوژرا، بەربوونە وێزەی یەک، ئەم سەلەفیە، چونکە خۆی دڵی پیسەو چاوی لەسەر هەموو ژنی دنیایە، ژن و مناڵ و هاوسەری خۆی لەتاریکی هەڵکێشاوە، ژنیش بە کەم ئاوەزو مەڕو بزن دەزانێ، پێی ستەمە ژن ئازاد بن، مێژوی کورد تا ئەم ئاوەزەی تێکەڵ نەبووبوو، مێژووی بەشداری کارایانەی ژن بوو لەژیانی هاوبەشدا، ئەو بەمە کوێر دەبێ، بۆیە دێت پەلاماری نەورۆزی ڕەنگاو ڕەنگی کوردان دەدات.
نەتەوە بریتیە لەژیارو کولتورو ئاکارو ڕوە گەشەکانی ڕابردوو، هەڵبەت ناشرینی و دزێویش بوونی هەیە، ناکرێت، لات و لوتێکی نەتەوەیەکی دیکە، کەکچ بەعەورەت دەزانێ و بۆ ئەوەی نەبێتە خۆراکی خێڵە نەیارە هاوزمانەکەی زیندە چاڵی دەکات، بێت ئامۆژگاری نەتەوەیەکی تر بکات، پێویست بوو مەلای کورد وەک چۆن کاتی خۆی خانی داکۆکی لەنەورۆز کردوەو شانازی پێوە کردوە هەمان کاریان کردباو، نەتەوەی کوردیان لەکولتورو ئاوەزی داعشیانەی ئەم بونەوەرەتاریکە بپاراستایە، بەوەی هەموو ڕێ و ڕچەی خۆیان لەم تاریکیە نوتەکە جیابکەنەوە.
سەرچاوە : سپی میدیا