نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون و فریشتەکانی

دێرین جەمال

 

مێژووی دروستبونی نەخۆشخانەی  مناڵبونی فریاکەوتنی فێرکاری سلێمانی 
یەکێکە لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە. لە ڕۆژی ١٩٨٩/١٠/١٠ دامەزراوە، پێشتر بەشێک بووە لە نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی. 
ئەم نەخۆشخانەیە ٢٤ کاتژمێر لە پێشوازی و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ژنان و دایکانی دووگیاندایە لە شاری سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری و پارێزگاکانی تری عێراق. ئەم نەخۆشخانەیە ٥٣٠ کارمەند کاری تێدا دەکات، کە پێکھاتووە لە پزیشک، کارمەندی تەندروستی، فەرمانبەری کارگێڕی، و کارمەندی کارگوزاری .

کارەکانی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون لەسلێمانی لەچاوی سەردانی کەرانیەوە 

من دەمەوێت لێرەوە سەرنج بخەمە سەر ئەو کارە پیرۆزەی کە کارمەندان و پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە ئەنجامی دە دەن ، بێگومان ھەر یەکێک لەخێزانەکانمان ڕۆژێک ڕووی کردۆتە ئەو نە خۆشخانەیەو لەنزیکەوە کارە کانیانی بینیووە ، منیش وەک ھاوەڵی نەخۆش شایەتی چەند ڕاستیەک بدەم کەلەو نەخۆشخانەیەدا بینیم ، ھەمیشە لەدەرەوەی ئەم ئەم شخانەیە دەنگۆیەک ھەیە لەناو خەڵکدا کە دەورێت ھەرکاتێک پێویستت بەپزیشک و نەخۆشخانەی منداڵبوون ھەبوو ئەوا مەچن بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری  منداڵبوون  ، بڕۆن بۆنەخۆشخانە تایبەتەکان لەوێ خزمەت گوزاری و پزیکیشکی باشی لێیە ، بەڕێکەوت کەسێکی نزیکم تەندروستی تێک چوو  کات نیوەی شەو بوو بۆیە بەناچاری بردمان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون لە سلێمانی ، ئەوەی سەرسامی کردم بەدەنگ ھاتنمانەوە بوو لەلایەن ئەوستافە بەڕێزەی لە نەخۆشخانەکەدابوون ، کاتێک پزیشکەکە پشکنینی کرد بۆنەخۆشەکەمان پێی ڕاگەیاندین دەبێت نەخۆشەکەمان بەزوترین کات نەشتەرگەری بۆ بکرێت لەوساتەدا ئێمە زۆر پەشۆکاو بوین ، نەمان دەزانی چۆن فریای خوێن بکەوین لەوساتەدا بۆنەخۆشەکەمان پەیدای بکەین ، لەھەمان کاتدا زۆر دودڵبووین بەرامبەر ئەو پزیشکەی کەدەیویست نەشتەرگەریەکە بۆ نەخۆشەکەمان ئەنجامبدات چونکە ئەوساتە ئەوپزیشکەمان بینیبوو نەمان دەناسی دەترساین نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوو نەبێت ، بەڵام بەپێچەوانەی بۆ چونەکانی ئێمەوە ئەوستافە بەڕێزە تیمێکیان پێک ھێناو بەخێرای ژوری نەشتەر گەریان ئامادە کرد لەگەڵ چەند بتڵێک خوێن ،بەخێراری نەخۆشەکەیان بردە ژوری نەشتەرگەری ، پاش کاتژمێرو نیوێک پزیشکەکە لەژوری نەشتەرگەری ھاتە دەرەوە پێی ڕا گەیاندین ھەمووشتێک باشەو نەشتەرگەریەکی سەرکەوتومان بۆ نەخۆشەکە ئەنجامداوە ، پاشان نەخۆشەکەمان بردە ژوری مانەوەی نەخۆش ، پاکی ژورەکەو ئەو خزمەت گوزاریانەی لە ژورەکەدا ھەبوو زۆر زیاتر بوو لە نەخۆشخانە تایبەتەکان ، پاشان لەسەر فایلی نەخۆشەکە چەند چارە سەرێک نوسرابوو پێیان گوتین بچین چارە سەرەکان بۆ نەخۆشەکەمان بێنین کاتێک چارە سەرکانم لەدەرمان خانەی نەخۆشخانەکە وەر گرت چارەسەرکان بێ بەرامبەربوون ، تەنانەت نەشتەر گەر یەکەش ، کەلەوجۆرە لەنەشتەرگەری لەنەخۆشخانە تایبەتەکاندا بەنزیکەی یەک ملوێن دیناری تێدەچێت ، ئەو ھەمو جوانیانەی کە بینم کەچەندین کارمەند فریشتە ئاسا ھەتابەیانی سەردانی نەخۆشەکەمانیان دەکرد و چارەسەرەکانیان بۆدەکرد ،ئەمانە شایەنی ئەوەن بەچاوێکی ڕێزەوە تەماشا بکرێن دەست خوشیان لێبکرێت.

گرنترین ئەو چارە سەرانەی لە نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون ئەنجام دەدرێت 

ئەوەی جێی دڵخۆشی زیاترە چەندین نەشتەرگەری گەورەو تایبەت لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری سلێمانی  ، بەھاوکاری چەندین پسپۆری جیاواز لەنەشتەرگەریەکاندا بەشدار دەبن ،  وەبەشێکی گەورەیان ھەیە تایبەت بە ژێرپەنجە 
 لیژنەی فرەڕەھەندی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانی کۆئەندامی زاووزێی ژنان، کە پێکھاتووە لە پزیشکەکانی نەخۆشی منداڵبوون، تیشک و سۆنەر، نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، نەشتەرگەری گشتی و پزیشکانی توێکاری شانەیی، لەھەفتەیەکدا ڕۆژێکیان ھەیە کۆ دەبنەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر گشت حاڵەتە شێرپەنجەییەکانی ژنان و منداڵبوون. 
ئەمەش بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر باشترین چارەسەر و گرتنەبەری ڕێکارەکان و بڕیاری دروست بۆ کەمتر تەشەنە کردنی ژێرپەنجەو مەترسیەکانی ،، شایەنی گوتنە گشت تێچووی نەشتەرگەری ، ھەناوبینی و زەرع بۆ نەخۆشانی ژێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەدا بێ بەرامبەرە 

سووپاس بۆ کارمەندە بەڕێزەکانی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون ، نمونەیان زۆر بێت ، بەھیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموو لایەک..

سەرچاوە : ئاوێنە