لە دوای وەرگرتنی خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەگەریی نێودەوڵەتیی، ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا خەڵاتەكەی پێشكەشى هەریەکە لە زیندانیانی بادینان، شەهید ژینا ئەمینی، سەڵاحەدین دەمیرتاش و مەزڵوم عەبدی کرد.
ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەگەری نێودەوڵەتیی لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان “سی پی جەی” بەدەستهێنا و ڕایگەیاند :خەڵاتەکەی پێشکەش دەکات بە زیندانیانی بادینان، شەهید ژینا ئەمینی، سەڵاحەدین دەمیرتاش و مەزڵوم عەبدی.
نیاز عەبدوڵا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیوویەتی: سەختی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم كاری ڕۆژنامەوانی هەرچەند زۆریش بن، دەكرێت وەربگێردڕێن بۆ ئازایەتی و بەردەوامی كاری زیاتر، بۆیە هەموو كۆڵنەدان و تێكۆشانێكی بەردەوام لە پێناو پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانی و بنەماكانی دیموكراسیی، بەرهەمدار دەبێت و دەكرێت ببێتە هۆی درووستكردنی گۆڕانكاری.
ساڵانە رێكخراوی كۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەگەریی نێودەوڵەتیی دەبەخشێت بە دەنگە ئازاد و قەڵەمە سەربەخۆكان و بۆ ئەمساڵ نیاز عەبدوڵا بەدەستی هێنا.
ش. ئ
سەرچاوە ڕۆژنیوز