تاڤگە سابیر
یه‌کێك له ترسناکترین جۆره‌کانی خۆشه‌ویستیی که ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا زاڵه و زۆرینه‌ی تاکه‌کان له ژێر کاریگه‌ریدا ده‌ژین،
ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی ( وه‌همی )خۆشه‌ویستییه که ده‌رئه‌نجامی نامۆ بوونی مرۆڤه به خودی خۆیی و به کۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.. ژینگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که نه‌توانێت یه‌کگرتن و پێکه‌وه ژیان به‌بێ جیاوازی قبوڵ بکات، به دڵنیایی ده‌که‌وێته دوای ئاره‌زوه کاتییه‌کان و مادده‌وه و دوای ماوه‌یه‌کیش ئه‌و ئاره‌زوانه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ده‌گۆڕێت.
کۆمه‌ڵگای( سیبهرناتیکی )ئیستا، به‌هۆی داڕووخانی زۆرینه‌ی به‌ها ئینسانیه‌کان و یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ سروشتی ئامێردا( مه‌به‌ست له ئامێره نۆێکاری ته‌کنه‌لۆژیایه)مرۆڤه‌کان بۆ خۆیان رووته‌ڵ ،دادەماڵرێن له هه‌ست و سۆزه‌کانیان، دابڕانی مرۆڤ له هه‌سته‌کانی مانای له ده‌ست دانی خۆشه‌ویستییه، چونکه خۆشه‌ویستیی به‌بێ بوونی هه‌ست و سۆز بۆ به‌رامبه‌ر مانایه‌کی نییه بۆیه بە ناچاری خۆشه‌ویستیی ئێستا تاکه ڕه‌هه‌ند بووه‌ته‌وه‌و ، به چاوی چێژی سێکسه‌وه سه‌یر ده‌کرێت و دوای ماوه‌یه‌کیش له‌و په‌یوه‌ندیه بێزار ده‌بێت و لێکدی جیاده‌بنه‌وه و به دوای که‌سێکی جوانتر و سهرنجڕاکێشهرتردا ده‌گه‌ڕێت و به ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه ..!
په‌یوه‌ندی یه‌کی سێکسی تر‌و هاوسه‌ری دروست ده‌کات.. که له‌واقیعدا هاوسه‌ری دووه‌میش هه‌ر له یه‌که‌م ده‌چێت و هه‌مان چاره‌نووسی ده‌بێت، چونکه ئه‌و که‌سه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆشه‌ویستیی نه‌کردوه و له مانای خۆشه‌ویستیی تێنه‌گه‌یشتوه و له ڕوانگه‌ی سێکسی و جوانیه‌وه له خۆشه‌ویستیی ڕوانیووه، به‌مانایه‌کیتر له وه‌همی خۆشه‌ویستییدا ژیاوه.
(هه‌رگیز نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌کی چالاک خۆشه‌ویستیی بکات و به‌جێهێشتنی بازنه‌ی ئه‌فسوناوی ئیگۆی خودی خۆی ،و بێته یه‌کێک له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی دیکه، ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی بریتی بووه له گواستنه‌وه‌و ئاراسته‌کردنی پێداویستییه‌کانی بۆ خۆشه‌ویستیی بەرامبەر هه‌ستکردنه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و بوونه‌دا"له‌گه‌ڵ کچه" ده‌بێته هۆی پراکتیزه‌کردن و ئه‌زموونکردنی " خۆشویستن" ئه‌وه له‌کاتێکدا ته‌نها وه‌همی خۆشویستن پڕاکتیزه ده‌کات و به‌س) .
بۆنمونە ، پیاو کاتێک کچه‌که له ده‌ستده‌دات دوو چاری گه‌وره‌ترین نامۆبوون ده‌بێت و لێره‌وه خودی خۆیشی نامۆ ده‌بێت و ده‌که‌وێته دنیای وه‌همیه‌وه، ئه‌و له ڕاستیدا خۆشه‌ویستیی نه‌کردوه، به‌ڵکو هه‌وڵیداوه کچه‌که خۆشحاڵ بکات و زۆر جار له پێناوی دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ئه‌ودا زۆرترین ووزه‌و چالاکی خۆی به خهرجداواو تا ئاستی په‌رستن ،به مانایه‌کیتر ئه‌م ئالوده بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مانایه‌کی په‌یداکردبێ بۆ خۆشه‌ویستیی به‌و مانایه‌ی ئه‌م توانای خۆشه‌ویستیی کردنی نه‌بووه، به‌ڵکو به‌رده‌وام شوێن وه‌همی خۆشه‌ویستیی که‌وتووه، چونکه بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کچه‌که‌دا مانای خۆشه‌ویستیی نییه چه‌ند خۆی نزیک بکاته‌وه و پێداویستییه‌کانی بۆ دابینبکات، زیاتر هه‌ست به جیاوازی بوون ده‌کات.
(هه‌رچه‌ندێک ئه‌و پێداویستیه‌کانی خۆشه‌ویستیی و پێداویستییه‌کانی چالاک بوون ، خۆشی وشادمانی و هتد...بدات و کچه‌که ئه‌وا زیاتر هه‌ژارتر ده‌بێت و هه‌ست به بۆشایه‌تی زیاترده‌کات و هه‌ست ده‌کات که جیاواز‌و دابڕاوه له کچه‌که..)
ژیان له دنیای نامۆ بوون و وه‌همدا، گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری له‌سه‌ر سایکۆلۆژی تاکه‌کان داده‌بێت و مرۆڤ له سایه‌ی ژیانی ئامێردا مه‌وداکانی بیرکردنه‌وه‌ی له ژیانی وههستهوهری که‌م ده‌بێت وبه شوێن به ده‌ست هێنانی به‌رهه‌مه تازه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیادا ده‌ڕوات ، هه‌موو هێزو بیرکردنه‌وه‌ی له پێناوێ به ده‌ستهێنانی پاره‌ی زیاتر ده‌خاته گه‌ڕ ،تا زۆرترین ئامێری نوێ ته‌کنه‌لۆژیای پەیوەندی وجل وبەرگ وفانتازی و مۆدیله تازه‌کانی ئۆتۆمبیل هتد..... به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش وا له مرۆڤ ده‌کات ژیانی هه‌سته‌وه‌ریی و خۆشه‌ویستش له‌و مه‌یدانه‌دا سه‌یر بکات و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت زۆر چالاکانه پێداویستییه‌کانی بۆ دابینبکات، بەم دابینکردنە هه‌وڵی شادمان کردنی بدات..!
به‌ڵام دواجار دوو چاری نا ئومێدی و نامۆ بوون ده‌بێت ، به تاییه‌ت له‌و کاته‌ی ئه‌و که‌سه له ده‌ستده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی بژاردووه به ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه و تا ئاستی په‌رستن ده‌یپه‌رستێ ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵدا بکات.
خۆشه‌ویستیی ته‌نها به خۆشه‌ویستیی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت که هه‌سته‌کانی تۆ بۆ خۆشه‌ویستیی بزواندنی هه‌سته‌کانی به‌رامبه‌ر بێت و به خۆشه‌ویستیی وه‌ڵامت بداته‌وه‌و ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه مانای خۆشه‌ویستیی نییه و هیچ ئه‌نجامێکی نابێت جگه له که‌وتنه وههم و خه‌یاڵی خۆشه‌ویستییه‌وه( ئه‌گه‌ر که‌سێکت خۆشبووێ به‌ڵام نه‌توانێت خۆشه‌ویستیی ئێوه وا له به‌رامبه‌ر نه‌کات به خۆشه‌ویستیی وه‌ڵامتان بداته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌کێکت خۆشبۆێ ، به‌ڵام تۆ نه‌بێته مایه‌ی خۆشه‌ویستیی لای ئه‌و، ئه‌وکاته ئه‌وا خۆشه‌ویستییه‌که‌تان بێ بەرهەم و ئه‌نجامه‌که‌ی ناخۆشویستنە..)
مرۆڤی کۆمه‌ڵگای ته‌کنه‌لۆژیا به هۆی ئازادی بازاڕه‌وه‌و زۆر بوونی پێداویستییان به‌پێی مۆدێلی ڕۆژ دووچاری دابڕان هاتوون، له‌گه‌ڵ خودی خۆی و ده‌وروبه‌را ، زۆری پێداوویستییهکانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ و ڕاکردن به‌دوای ئابوری گونجاو‌دا دهستهودهستانی کردووه، به‌رامبه‌ر به ژیان هه‌سته‌وه‌ری و زۆرترین ، کاتی خۆی له خه‌یاڵی خۆشه‌ویستییدا به خه‌رج ده‌دات و کاتێك سه‌یری فیلمه‌کانی خۆشه‌ویستیی ده‌کات ، یاخود چیرۆکه‌کانی خۆشه‌ویستیی ده‌خوێنێنه‌وه ئیجا هه‌ست به بەراوردی گەورەو لاوازی خۆی ده‌کات و په‌نا بۆ گریان ده‌بات ، حه‌ز ده‌کات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابورردوو ، گه‌رچی ئه‌و له ڕابوردووشدا، له خۆشه‌ویستیی نه‌گه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیا ناتوانێنێت بگه‌رێته‌وه بۆ ڕابوردوو، پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا و هه‌ستی تاکگه‌رایی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی داخستووه..
ئەدەم دەگاتە ئەوئەنجامە له ژیانی پڕ له ئاخ و حه‌سره‌ت بژی و بێ توانا‌و بێ ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستییدا ..
چونکه خۆشه‌ویستیی ڕاستەقینە به‌بێ یه‌کگرتنی ناخ وڕەوانی "مێ و نێر"ببێ جیاوازی و تێکه‌ڵکردنی هه‌ست و نه‌ست و مه‌یل و ئاره‌زووه‌کان مانایه‌کی نەبووەو ناشبێت..