مەلا یونس کە لەسەر " تێکدانی ئارامی " هەولێر حوکمدرابوو، دوای ٢٥ ساڵ زیندانی و تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی بەبێ ئازادکردنی بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لە دەستدا.
مەلا یونس ئەمرۆ هەینی ٢٤ ی کانوونی دووەم لە چاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا، بهڕێوهبهری گشتیی چاكسازی كۆمهڵایهتی هەرێمیش رایگەیاندووە" ئەمڕۆ زینداییەک بەناوی"یونس هەولێری"ناسراو بە مەلا یونس گیانی لەدەستدا، کە یەکێک بووە لەو کەسانەی لێبوردنی تایبەت دەیگرتەوە".
ئیحسان عەبدولرەحمان بابان بهڕێوهبهری گشتیی چاكسازی كۆمهڵایهتی وتیشی" یونس هەولێری لە ساڵی ٢٠٠٠ بەتۆمەتی تێکدانی ئارامی هەولێر دەستگیرکراوە لەماوەی زیندانیکردنیدا چاوەکانی لەدەستداوە و دواتر بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی سیل ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".
لە درێژەی قسەکانیدا راشیگەیاندووە" ئەو زیندانییە ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە بەر لێبوردنی تایبەت کەوتوون و تەمەنی سەرووی ٧٠ ساڵ بووە . ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە هەفتەیەک بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرتووە".
تا ئێستا نەزانراوە کە مەلا یونس هەولێری بۆچی بە " تێکدانی ئارامی هەولێر" دەستگیرکراوەو حوکمدراوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە باس لەوە دەکرێت موڵکی داگیرکراوە، بەڵام ئامادەنەبووە تەنازوول لە موڵکەکەی بکات.
سەرچاوە : سپی میدیا