مەسک: تویتەر بۆ بەکارھێنەرانی ئاسایی ھەمیشە بێبەرامبەر دەبێت

تویتەر ھەمیشە بێبەرامبەر دەبێت بۆ بەکارھێنەرانی ئاسایی، بەڵام بۆ دامەزراوە بازرگانی و حکومییەکان بە پێچەوانەوە دەبێت.
 

(ئیلۆن مەسک) خاوەنی نوێی توڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، تویتەر ھەمیشە بێبەرامبەر دەبێت بۆ بەکارھێنەرانی ئاسایی، بەڵام بۆ دامەزراوە بازرگانی و حکومییەکان بە پێچەوانەوە دەبێت، وتوشیەتی، دەیەوێت کۆمپانیای تویتەر بکات بە کۆمپانیایەکی گشتگیر لە دوای سێ ساڵ لە کڕینی کۆمپانیاکە.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیش لەسەر زاری سێ سەرچاوە لە گەورە کۆمپانیاکانی ریکلام ئاشکرایکردووە، توێتەر دەرفەتێکی نوێی بڵاوکردنەوەی ریکلامی راگەیاندووە، و گرێبەسستەکانی پێشووش کە ئیمزاکراون بەردەوام دەبن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بە خاوەندارێتی مەسک، کۆمپانیاکە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە سیاسەتەکانی ناکات، وەک ئەوەی پێشتر بانگەشەی بۆ کردووە، بە تایبەتی کە لە ساڵی ٢٠٢١ داھاتی کۆمپانیاکە لە ڕیکلام ٥ ملیار دۆلار بووە.

 

سەر چاوە : کوردسات نیوز