سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا ده‌ڵێت: “ئەگەر دوای قوربانیدانی سێ هەزار شەهید لە شەڕ دژی پەکەکە هێشتا هەندێک کەس لە تورکیا وا بیربکەنەوە کە ئێمە دوژمنیانين، ئەوە کارەساتە”، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئێمە خوێنمان بەخشی تا دەسەڵاتدارانی تورکیا باوەڕمان پێبکەن”.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له ساڵى 2003 له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس ئیلنور چێڤیك له رۆژنامه‌ى (حوریه‌ت ده‌یلى نيوز)ى توركى ئه‌نجامیداوه مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى و توركیا و پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئێمه 3 هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان كرده قوربانى له شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى په‌كه‌كه له ماوه‌ى 12 ساڵى رابردوودا كه‌چى هێشتاش ئیداره‌ى حكومه‌تى ئه‌نكه‌ره تاقیكردنه‌وه‌ى دڵسۆزى ئێمه ده‌كه‌ن و باوه‌ڕ به دڵسۆزیمان ناكه‌ن. ئه‌مه جه‌رگبڕه”.
له به‌شێكى تر‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه له پیرمام ئه‌نجامدراوه سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات، “ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كى باشمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، به‌ڵام قبوڵیناكه‌ین كه هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تیمان پێبكه‌ن و دڵسۆزیمان تاقیبكه‌نه‌وه”.
سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له درێژه‌ى قسه‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه كه سه‌ركرده‌كانى پارتى هه‌موو شتێكیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى دڵى توركیا رازبكه‌ن و ده‌ڵێت: “ئێمه خوێنمانداوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا باوه‌ڕمان پێبكه‌ن، به‌ڵام توركیا نایه‌وێت له نیه‌تى باشى پارتى و كورده‌كانى عێراق تێبگات”.
مسعود بارزانى له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گله‌یی له حكومه‌تى توركى ده‌كات له‌باره‌ى به‌كارهێنانى كورد و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “من ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندیى هاوڕێیه‌تى كوردى-توركى و برایه‌تى كوردـ تورك زیندوو بكه‌مه‌وه. چه‌ندین جار وتومه، ئێمه پێویسته هاوكارى له‌گه‌ڵ ئێوه بكه‌ین، به‌ڵام ئیداره‌كانى حكومه‌تى توركیا نایانه‌وێت له دڵسۆزى ئێمه تێبگه‌ن. ئه‌وان ته‌نیا ئێمه‌یان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى (له‌كاتى شه‌ڕدا) به‌كارمان بهێنن و دواتر وه‌لامان بخه‌ن”.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات، “پێویسته هه‌ندێك كه‌س بیرۆكه‌ى خۆیان ده‌رباره‌ى كورد بگۆڕن. ئه‌وان وه‌ك ئاست نزم سه‌یرى ئێمه ده‌كه‌ن. ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌م سه‌رده‌م و كاته‌ى ئێستادا قبوڵكراو نییه. ئێمه وابیرناكه‌ینه‌وه كه له هیچ كه‌س به‌رزتر بین، به‌ڵام قبوڵیشى ناكه‌ین له‌لایه‌ن كه‌سه‌وه سووكایه‌تیمان پێبكرێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شى بكه‌ین له‌گه‌ڵ توركیادا و هاریكارى یه‌كترى بكه‌ین له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا”.
رۆژنامه‌نووس ئیلنور چێڤیك، به‌شێكى تر‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى ته‌رخانكردووه بۆ پرسیاركردن له‌باره‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى و په‌یوه‌ندى به توركیاوه. له وه‌ڵامى پرسیاره‌كان له‌م باره‌یه‌وه مه‌سعود بارزانى ده‌ڵێت: “ده‌ستپێكێكى نوێ له‌گه‌ڵ توركیا پێویسته به‌دوربێت له‌وه‌ى كه ئێمه‌ى كورد له سفره‌وه ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه بۆ سه‌لماندنى دڵسۆزیمان بۆ توركیا و بیسه‌لمێنیك كه نامانه‌وێت ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردى له باكوورى عێراق دابمه‌زرێنین. له‌دواى ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ى كه داومانه توركیا وه‌ك ئه‌و هاوبه‌شه سه‌ریمان بكات كه هیچكات دوودڵ نییه له قوربانیدان”.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانى پارتى كرێكارانى كوردستان به دوژمنى حزبه‌كه‌ى ناوده‌بات و ده‌شڵێت: “ئه‌وان گونده‌كانى ئێمه‌یان داگیر كردووه و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئێمه ئازار ده‌ده‌ن. زۆر خراپن. ئێستا له شاخه‌كاندا خۆیان حه‌شارداوه كه كه‌س ناتوانێت پێیان بگات. ئه‌گه‌ر ناچاربن ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوى ئه‌لقاعیده ده‌به‌ستن”.
بارزانى بنكه و باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له شاخه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به، “كێشه” ناوده‌بات و پێیوایه كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “پێویسته كێشه‌ى په‌كه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و گروپه چه‌كدارییانه بهێنرێنه خوار له شاخه‌كان. ئه‌وه‌شى كه ئێستا توركیا ده‌یكات به باوه‌ڕى من به‌شى ئه‌وه ناكات په‌كه‌كه رازیبكات واز له خه‌باتى شاخ بهێنێت”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مریكاشه‌وه مه‌سعود بارزانى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیزانیایه ئه‌وه‌ى توركیا خستوویه‌تیه به‌رده‌م په‌كه‌كه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى واز له شه‌ڕكردن بهێنن ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه به زه‌برى ئاگر و ئاسن له شاخ ده‌یهێنانه خواره‌وه. په‌یوه‌ندى نێوان ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندیى ئه‌مریكا (CIA) و په‌كه‌كه‌ش بابه‌تێكى زۆر ئاساییه، چونكه ئه‌مریكا ده‌وێت بزانێت په‌كه‌كه چ پلانێكى هه‌یه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا مه‌سعود بارزانى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئێمه له پارتى زانیاریمان هه‌یه كه كێشه‌ى نێوخۆى له‌نێو په‌كه‌كه‌دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى سه‌ربگرێت ئه‌وه چه‌ندین گه‌ریلا چه‌ك داده‌نێن و له شاخ دێنه‌خواره‌وه و سه‌ركرده‌كانیان به‌ته‌نیا به‌جێده‌هێڵن”.
سەرچاوە : سنوورمیدیا