مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، 250 هەزار کورد لە حەلەب لە مەترسیدان، "بەرگری لە دانیشتووانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەکەین".
مەزڵوم عەبدی نەیشاردەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) هەیە و گفتوگۆ دەکەن. هەروەها گوتی، لەم پەرەسەندنە نوێیانەدا شەڕیان لەگەڵ یەکدی نەکردووە.
لەبارەی مەترسیی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی خوارووی فووڕات لە پارێزگەی دێرەزوور، مەزڵوم عەبدی گوتی، لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە پەیوەندی و هەماهەنگیدان. باسی لەوەش کرد کە لە نزیک کەمپی هۆل مەترسی هەیە و داعش لەو نزیکانە چالاکی کردووە.
کەمپی هۆل لە پارێزگەی رەقەیە و هەزاران چەکدار و خێزانی داعشی تێدایە کە لە ساڵانی رابردوو دەستگیرکراون.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای لە حکومەتی سووریا کرد، کە ئیدی پێویستە چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخی ناوخۆی وڵات بدۆزرێتەوە.
سەرچاوە : ڕووداودیجیتال