مێژووی به‌عسیزم له‌ عێراق بڵاو كرایه‌وه‌

تێبی مێژووی "به‌عسیزم" له‌ عێراق 1963 تا 1980 له‌ نووسینی د. هیوا عه‌زیز، له‌ دووتوێی 160 لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌.
د. هیوا عه‌زیز نووسه‌ری‌ كتێبه‌كه‌ بۆ "وشه‌" گوتی‌، ئه‌م كتێبه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی به‌عس له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌، دواتر چۆنیه‌تیی هاتن و دروستبوونی له‌ عێراق.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ مێژووی بیری سۆسیال ناسیۆنالیزمی به‌عس كه‌ له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی چۆن بووه‌ له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ و كه‌مینه‌ ئاینه‌كان و ره‌وته‌كانی تری ناسیۆنالیزمی دنیای عه‌ره‌بی، هاوكات باس له‌ مامه‌ڵه‌ی به‌رانبه‌ر سێ لایه‌نی عێراق ده‌كات كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كورد و شیعه‌ و شیوعییه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، كتێبه‌كه‌ تا ساڵی  1980 باس كراوه‌، چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ سه‌دام دێته‌ سه‌ر حوكم و هیچ سیستمێك نامێنێ جگه‌ له‌ حوكمڕانی به‌ عه‌قڵێكی داخراوی تاكڕه‌وییه‌وه‌.

د. هیوا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئاواته‌خوازه‌ به‌ سه‌رده‌می به‌عس چ كورد بێت یان عه‌ره‌ب، ئه‌وا سه‌رلێشێوانه‌ و ئه‌وپه‌ڕی بێئاگاییه‌، چونكه‌ به‌عس سیستمێكی چه‌وت و خراپه‌ بۆ حوكمڕانی.

كتێبه‌كه‌ له‌ دووتوێی 160 لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگه‌وه‌ چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ئێسته‌ له‌  كتێبخانه‌كان له‌ به‌رده‌ستدایه‌.

سەرچاوە: wishe‌- ئاسان محه‌مه‌د