د.توانا
نێری...
بەرخێکی نێر، تازە لەدایک بوو لەبەر دایکی هەڵدەگرن دەیخەنە بەر (گوێ درێژێک) مێ، ئیتر ئەم بەرخە لەگەل ئەم ماکەرە دەژی وشیرەکەی دەخوات تاتەواو گەورە دەبێ ، بەرادەیەک بەرخەکە هەروادەزانی ماکەرەکە دایکیەتی!
ئەم بەرخە کەگەورەدەبێ ودەبێتە بەرانێکی شاخداری تەواو ئنجا زەنگۆڵەیەکی گەورە دەکەنە ملی..پێی دەڵێن (نێری) لەهەندێ ناوچەش پیی دەڵێن (تەگە ) سابرێن .
شوانی مەڕدار بۆ کۆنتڕۆڵی مەڕەکانیان لەڕێگای هاتووچۆی لە وەڕگاو ئاوەدانیەکانیان ئەم کەرە دەخەنە پێش، چونکە کەرە ڕێگا شارەزایە ، نێریش دوای کەرە دەکەوێت هەروادەزانێ دایکێتی ! بەدەنگی زەنگۆڵەکەی ملی نێری گشت مەڕەکانیش دوایان دەکەون .
بەم شێوەیە مێگەلێکی ڕانەمەڕی زۆر بەدوای بەران وزەنگۆڵەکەی ملی دەکەون. مەڕەکان بەرانەکە بە ڕابەروسەرۆکی خۆیان دەزانن ،لەهەرکوێدا ڕابوەستێ هەموو مەڕەکان ڕادەوەستن ، کەملی ناوکەوتە ڕێ ودەنگی زەنگۆڵەکە هات هەموو مەڕەکان دەکەونەڕێ ودوای دەکەون ،هەروەک سەرۆکی خۆیان.. بەڵام لەڕاستیدا کەرەکەسەرۆکە..! کەرەکە ڕێگاکان شارەزایە لە گشت ڕێگاکە بەران تەنها دوای کەرەکە کەوتووە..!
پرسیارەکە ئەمەیە : کاتێ مرۆڤەکان توانای بەکارهێنانی بیرو هۆشیان لێدەسێنرێتەوەو گەوج دەکرێن ودەبن بە مەڕ.. ودوای سەرۆکێکی فوتێکراودەکەون و بەدەنگی زەنگۆڵەوهاش وهوشەکەی دەڕۆن بەڕێوە ،ئایا پێدەزانن کەئەوان لەڕاستیدا دوای کەرێک کەوتوون..؟