منداڵێکی گژنی ناشیرین چووە سەر بیرێک...

منداڵێکی گژنی ناشیرین چووە سەر بیرێک تەماشای ناو ئاوەکەی کرد «سەکوت» ەکەی خۆی بەرچاو کەوت، زۆر ترسا، هەرڕایکردەوە بۆ لای دایکی و وتی: دایە جنۆکەیەک لەو بیرکەدایە، وەرە تا بچین پیشانت دەم. دایکەکەش لە گەڵی چوو سەیری بیرەکەیان کرد، ئینجا بوون بە دوو، دایکەکەی پێی وت: ڕۆڵە ڕاست ئەکەی ئەوەتە ئەو دێڵە سەگێکێشی بە لاوە ڕاوەستاوە!