من فیدام

شەرتە تاکوو دواهەناسە من فیدام

تاکوو یەک تۆز هێز بمێنێ لە هەناوم

                                          من فیدام .. من فیدام

من فیدای ئەم خاکە جوانەی وەتەنم

بەفیدای تۆزی خۆڵی بێ گشت تەنم

ژیانم ناوێ هەتا هەقی نەسێنم

                                         من فیدام .. من فیدام

مردنە لام گەر ئیستعماری بۆگەن

پێ بخاتە سەر تۆزی خاکی وەتەن

ئەیکوژم یان نامەوێ ژینی بە پەن

                                        من فیدام .. من فیدام

فیداکاریش حەیفە سەردانەوێنێ

موخابنە حەقی گەلێ نەسێنێ

ئەبێ پڕ بە دەم بڵێ و بنرکێنێ

                                       من فیدام .. من فیدام

وا هەمدیسان ئەیڵێمەوە من فیدام

ئەگەر لەپێناوی گەلا بی برام

کوشتنم وەک قۆچی قوربانییە لام

                                        من فیدام .. من فیدام

(عوسمان عوزێری)