مامۆستا عەلائەدین سەجادی

عەلائەددین سەججادی (١٩٠٧-١٩٨٤) بە ناوی تەواوی عەلائەددین نەجمەدین حیسامەدین، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ھاوچەرخی کورد بووە.

ساڵی ١٩٠٧ لە گەڕەکی قەتارچیان لە شاری سنە لەدایک بووە. سێ ساڵ لە ڕەواندوز و باڵەک خوێندوویەتی و بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئایینی ساڵی ١٩٢٣ ھاتۆتە سلێمانی و لەمزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە بووە بەفەقێ... ساڵی ١٩٣٨ ئیجازەی مەلایەتی لە شێخ بابە عەلی تەکێ وەرگرتووەو پاشان لە مزگەوتێکی شاری بەغدا بە پێشنوێژ دامەزراوە. لە گۆڤاری گەلاوێژ دا تا ساڵی ١٩٤٩ کەسی دووەمی گۆڤارەکە بووەو لەیانەی (سەرکەوتن) یشدا رۆڵێکی گەورەی گێڕاوە. لە ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨تا ساڵی ١٩٧٤ لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی بەغدا مامۆستای ئەدەب و مێژووی ئەدەبی کوردی بووە. ساڵی ١٩٧٢ بووە بە ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد. ساڵی ١٩٧٤ کرا بە ئەمینداری گشتی ئەوقافی ناوچەی (ئۆتۆنۆمی) و سێ ساڵ لەو پۆستەدا مایەوە. پاشان خانەنشین کراو رۆژی ١٣ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٤ لە بەغدا کۆچی دوایی کردو لە گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەخاک سپێردرا.

:بەرھەمەکان
ڕشتەی مرواری، بڵاوکردنەوەی ئەفخەمزادە، تەورێز، ١٩٩٤
مێژووی ئەدەبی کوردی، چاپخانەی مەعارفی، بەغدا، ١٩٥١
دەقەکانی ئەدەبی کوردی، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کوردستان، بەغدا، ١٩٧٨
کۆمەڵەچیرۆکی هەمیشەبەهار