ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی پیشانگەی تایبەتی شێوەكاری هونەرمەندی كۆچكردوو ئاری بابان تەواو بووە كە 93 تابلۆی ئەندازە جیاوازو ساڵی جیاوازی لەخۆگرتووە.
لەڕۆژی جیهانی كتێب-دا بۆ بەرز راگرتنی رۆحی ئاری بابان و بەناونیشانی (بۆ بەرز راگرتنی رۆحی ئاری بابان) ناوەندی 7رەنگە بە سپۆنسەری دامەزراوەی كەریمی ئەلەكە و د. تەها رەسول، كاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 23/4/2022 مەراسیمی ساڵیادی شێوەكار (ئاری بابان) لە هۆلی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە بۆ ماوەی 3 رۆژ ئەنجام دەدات و تیایدا پیشانگەیەك بۆ تابلۆكانی شیوەكار دەكرێتەوەن هەروەها دابەشكردنی كوراسەیەك كە لەلایەن (بەختیار سەعید)ەوە ئامادەكراوە دەبەخشرێتە ئامادەبوان، كە تیایدا ژماریەك لە هاوڕێیانی هونەریی و بواری كتیبخانە بابەتیان لەسەر ئەم هونەرمەندە نووسیووە.
سەرچاوە: gelawej