شارپرێس كهنداڵ جودى ـ ڕۆژئاواى كوردستان:
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا هۆشداریده‌دات لهكارهساتێكى گه‌وره‌ى مرۆیی لهناوچهیهكى كوردستان، وته‌بێژى ڕێكخراوه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، "ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه فشاربخاته‌سه‌ر توركیا، چونكه هه‌موو سنوره‌كانى بهڕوى گه‌یاندنى هاوكارییه مرۆییه‌كاندا داخستوه"، ده‌ڵێت:"تاڵانیهكى زۆر له‌لایه‌ن چه‌كداره توركه‌كانه‌وه ده‌ستى پێكردوه".
شارپرێس شارپرێس دیدارێكى كورتى له‌گه‌ڵ ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرینو سوریا لەڕۆژئاوای کوردستان ئه‌نجامداوه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
شارپرێس: تائێستا ژمارەی قوربانییەکان لەجندرێس چه‌نده؟
شێخۆ: جندرێس بەشارێکی وێران‌کراو ڕاگەیەندراوهو ئێستا لەدۆخێکی زۆر سەختدایە تائێستا 700 کەس گیانیان لەدەستداوەو پێشبینیدەکرێت ژمارەیان زیاتریش بێت، چونکە تائێستا هیچ دەرفەتێک نییە بیانهێنینە دەرەوە لەژێر داروپه‌ردوى باڵه‌خانه داڕوخاوه‌كان.
شارپرێس: ئایا تورکیا‌و گروپه چه‌كداریه‌كان، هیچ هاوکاریهكى خه‌ڵكى لێقه‌وماوى ناوچه‌كه‌یان نه‌كردوه؟
شێخۆ: تورکیا وەک دەوڵەتێکی داگیرکەرو گروپە چەتەکانیش كه لەوێن، تائێستا هیچ هاوکارییەکی خه‌ڵكیان نەکردوە، ته‌نانه‌ت تورکیا دەروازە سنورییەکانی باب حەواو گوندی حەمام-یشى داخستوەو ڕێگە بەهیچ کەسێک نادات بچێتە جندرێسەوەو هاوكاریی بگه‌یه‌نێت، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه گروپه چه‌كداریه‌كان لەجندرێس، ماڵ‌و ماڵی هاوڵاتیان دەدزن كه تائێستا نه‌ڕوخاون.
سەرچاوە:سایتی شارپرێس