له‌سه‌ر پێشنیاری ژنێكی كورد، وڵاتێكی ئه‌وروپا تاوانێكی دژ به‌ كوردی به‌ جینۆساید ناساند


بێریڤان ئەسڵان، پەرلەمانتاری خولی پێشوی نەمسا لە پارتی سەوز له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، بۆ یەکەمینجار لە مێژوی نەمسادا تاوانێکی كۆمه‌ڵكوژ دژ بە کورد بە "دەستپێشخەریی من بە جینۆساید ناساند".
 

بێریڤان ئەسڵان له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "لەسەر دەستپێشخەری و پێشنیاری من بۆ یەکەمجار لە مێژوی نه‌مسادا، هەمو پارتەکانی نەمسا لە پەرلەمان، کیمیابارانی هەڵەبجەیان بە جینۆساید ناساند".

بێریڤان ئەسڵان-ی تەمەن 41 ساڵان خه‌ڵكی باکوری کوردستانە بێریڤان ئەسڵان-ی تەمەن 41 ساڵان خه‌ڵكی باکوری کوردستانە و ئەندامی پارتی سەوزی نەمسایە و لە ساڵانی 2013 بۆ 2017 ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بوە.شه‌ش ساڵ لەمەوبەر و ساڵی 2017 جینۆسایدی ئێزیدیمان لە پەرلەمانی نەمسا قبوڵ کردبێریڤان نوسیویه‌تی،

"شه‌ش ساڵ لەمەوبەر و ساڵی 2017 جینۆسایدی ئێزیدیمان لە پەرلەمانی نەمسا قبوڵ کرد، بەڵام لەسەر داوای ئێزیدییەکان نەک وەک جینۆسایدی کورد، بەڵکو وەک جینۆسایدی ئێزیدی پێشکەشی پەرلەمانم کرد، دواتریش په‌سه‌ندكرا".

 

سەرچاوە: سایتی خەندان