له‌سلێمانی پێشانگاى پێگەى کورد و کەمینە نەتەوەییەکانى ترى ئەرمینیا كرایه‌وه‌

  لە مۆزەخانەى سلێمانى، پێشانگاى فۆتۆگرافى  و دێکۆمێنتارى دەربارەى پێگەى کورد و کەمینە نەتەوەییەکانى ترى ئەرمینیا، بەڕێوەچوو.

 

رۆژی سێشەممە، 14ی 3ی 2023، بە ئامادەبوونى دکتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى  و ھونەری سلێمانى و محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و ئارشاک مانۆکیان سەرکونسوڵى ئەرمینیاو هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و نوێنەرى کونسوڵخانەى ئێران لە سلێمانى پێشانگاکە لەلایەن کونسوڵگەرى ئەرمینیا لە هەرێمى کوردستان بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى، بەڕێوەچوو.

له‌پێشانگاكه‌دا چەندین دەستنوسى مێژووى کورد لە ئەرمینیا، بەڵگەى مێژوویى کەمەنه‌تەوایەتییەکانى ئەرمینیا و کورد لەو وڵاتە خرانەڕوو.

لە پێشانگاکەدا لەگەڵ بوونى میوانێکى زۆر، چەندین کەسایەتى ئاگادارى مێژووى ئەرمینیا بەشداریان کردبوو، تیایدا رونکردنەوەیان لەسەر بەڵگە و وێنەکان بۆ میوانەکان شرۆڤە دەکرد.

جگە لەبەشدارى رۆشنبیران و کەسایەتیە سیاسیی و ئیدارییەکان، چەند هاوڵاتییەکى ئەرمەنیش سەردانى پێشانگاکەیان کرد.
 فۆتۆ: عەدنان رۆژبەیانی

  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •