بەشی چالاكی وێژەیی سلێمانی لە بەڕێوبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەگەڵ یەكێتی نووسەرانی كورد لقی سلێمانی پانێڵێكیان بە دروشمی زمان گرنگترین شوناسی نەتەوەیە ڕێكخست.
ناوەڕۆكی پانێڵەكە زیاتر باسكردن بوو لە و ئاستەنگییانەی زمانی كوردی، هاوكات تەئكید لەوەكرایەوە كە پێویستە لە ناوەندەكانی خوێندن بەتایبەت خوێندنی باڵا زیاتر گرنگی بە خوێندنی زمانی كوردی بدرێت.
سەرچاوە : کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان