حەمید ئەبوبەکر بەدرخان ٭
٭ لێپرسراوی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەنی و کەلتور
پێش لە دایکبوونی مرۆڤ ، ناو و شوناس و زمان و ئاین و نەتەوەی نییە ...
کە ژیان دەکات ، پێش ئاین ، فێری زمانی دایک دەبێت و لە پاشان کەلتور و مێژوویی نەتەوەکەی دەناسێتەوە ...
گۆکردنی منداڵان بە زمانی زگماکی خۆیان ، ئەوە دەسەلمێنێت کە زمان شەرەف و نامووسی نەتەوەکانە ...
بۆیە لەو ڕۆژە پیرۆزەدا پێشنیار دەکەم بۆ هونەرمەندان و موسیکوانانی کورد ، لاوکێک یان مەقامێک لەگەڵ پارچە موسیقایەکی خەمڕەوێن بۆ پرسەی ئازیزانمان ئامادەبکرێت ، بۆ ئەوەی گەلی کورد ، وەگو گەلانی دنیا لەپرسەی ئازیزانیدا وەکو نەتەوەکانی دیکە ، خاوەنی کەلتور و بەها مرۆڤایەتییەکانی خۆی بێت ...
چونکە پێش سەدان ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکوری کوردستان و باشوری کوردستان و ڕۆژئاوای گوردستان و ناوچەکانی دیکە خاوەنی مۆرکی خۆیان بوون لە بەڕێکردنی ئازیزانیان ...
تاکو ئێستا لە قەڵادزێ تەرمی ئازیزانیان بە دەفژەنینەوە لە نێو ئاپۆڕەی جەماوەریدا دەنێژن ، هەروەها لە باکوری کوردستان بە گۆرانی و لاوک ئازیزانیان دەنێژن و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە نێو ئاپۆڕای میوانانی هاتوو بۆ پرسە ، بە مەقام بەخێرهاتنی میوانان دەکەن ، لە ڕۆژئاوای کوردستانیش سروتی تایبەت بە خۆیان هەیە ...
بەهیواین ئەو پێشنیارە بۆ گفتوگۆ و دەوڵەمەندکردنی پرسەی ئازیزانمانە ...
تێبینی: پێشتر هەندێک گرتەی ڤیدیۆم دیوە ، مخابن نایدۆزمەوە، هەر هاوڕێیەک دۆزیەوە، دەتوانێت بۆم بنێرێت، یان دەتوانێ لە لاپەڕەی من بڵاویان بکاتەوە ...لەگەڵ ڕێزمدا ...