وەزارەتی ڕۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئامارێك بڵاو دەكاتەوە و بەپێی ئەو ئامارە لە كتێبخانە گشتییەكاندا، سلێمانی زۆرترین سەردان و هەولێریش زۆرترین ژمارەی سپاردن تۆمار كراون.
پێنجشەم 15ـی ئەیلوول، لە ئامارێكی وەزارەتی ڕۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە كتێبخانە گشتییەكاندا سلێمانی زۆرترین سەردان و هەولێریش زۆرترین ژمارەی سپاردن تۆمار كراون، لە گەرمیان كەمترین سەردان و هەڵەبجە كەمترین ژمارەی كتێب تۆمار كراون.
لە ئامارەكەدا روون كراوەتەوە، لە هەرێمی كوردستاندا 92 كتێبخانەی گشتی لە خزمەتی گشتیدان و ژمارەی كۆی گشتیی كتێبی كتێبخانەكان، دەگاتە 858 هەزار و 951 ناونیشان، بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كتێبخانە گشتییەكان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە لە سەرجەم كتێبخانەكاندا، 28 هەزار و 539 جار سەردان تۆمار كراون.
ئەوەیش باس كراوە، دابەشبوونی جیۆگرافیی خوێنەرانی كتێبخانە گشتییەكان بەم جۆرەیە:
- لە هەولێر و سۆران: 30 كتێبخانەی گشتی هەن.
- ژمارەی سەردانكردن: حەوت هەزار و 647 خوێنەر.
- سلێمانی: 26 كتێبخانەی گشتی هەن.
- ژمارەی سەردانكردن: 14 هەزار و 52 خوێنەر.
- دهۆك و زاخۆ: هەشت كتێبخانەی گشتی هەن.
- ژمارەی سەردانكردن: سێ هەزار و 246 خوێنەر.
- هەڵەبجە: شەش كتێبخانەی گشتی هەن.
- ژمارەی سەردانكردن: هەزار و 339 خوێنەر.
- گەرمیان: 10 كتێبخانەی گشتی.
- ژمارەی سەردانكردن: 413 خوێنەر.
- راپەڕین: 12 كتێبخانەی گشتی هەن.
- ژمارەی سەردانكردن: هەزار و 842 خوێنەر.
كۆی گشتی:
ژمارەی كتێبخانەكان: 92 كتێبخانە.
ژمارەی سەردانكردن: 28 هەزار و 529 كەس.
* ئاماری ژمارەی سپاردن لە كتێبخانە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەم جۆرە بووە:
هەولێر: 857 ژمارەی سپاردن.
سلێمانی: 756 ژمارەی سپاردن.
دهۆك: 324 ژمارەی سپاردن.
كۆی گشتی: هەزار و 937 ژمارەی سپاردن لە سەرەتای ئەمساڵەوە دراوە بۆ چاپكردنی كتێب.
سەرچاوە: wishe- ڕامیار جەواد