بەبۆنەی شەوی یەڵدا لە شارۆچكەی سۆران گەنجان و ژنان كۆبونەوە و تا درەنگانی شەو بە چەندین چالاكی هونەری جۆراوجۆر ئەو شەوەیان بەڕێكرد.
شەوی یەڵدا، كە درێژترین شەوی ساڵە، لە هۆڵی خانەی فەرهەنگی شین، كە ناوەندێكی هونەری و ڕۆشنبیرییە، بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆشنبیران و شاعیران و هونەرمەندانی گەنجی شارەكە، چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
لەوبارەوە، سۆران خالید، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری خانەی فەرهەنگی شین وتی، خانەی فەرهەنگی شین وەك نەریتێكی ساڵانە هەڵدەستێت بە یادكردنەوەی شەوی یەڵدا و لەو شەوەدا چالاكی هونەری و ئەدەبی جۆراوجۆر بۆ خەڵكی شارەكە ڕێكدەخەن.
باسیلەوەشکرد، گەنجان و شاعیر و هونەرمەندانی سۆران شەوێكی پڕ كەیف خۆشی بەڕێدەكەن و ساتەكانی درێژترین شەوی ساڵ بە یادگاری خۆش بەسەردەبەن.
شەوی یەڵدا یاخوود شەوی چلە یەكێكە لە جەژن و بۆنە مێژوویی و كۆنەكانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواین شەوی پایز یان مانگی سەرماوەزە، لەنیوەی باكوری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت و لەدوای ئەم شەوە ڕۆژەكان دیکە دەست بە كورت بونەوە دەكەن تا كۆتا ڕۆژی هاوین.
سەرچاوە: rojnews