بەبۆنەی رۆژی 25ی نۆڤەمبەر هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەشاری سلێمانی، مۆنۆ درامایەک بە ناونیشانی “خەو بە خەوەوە دەبینم” نمایشکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی، بەبۆنەی رۆژی 25ی نۆڤەمبەر هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، مۆنۆ درامەیەک نمایشکرا و بەیاننامەی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک خوێندرایەوە.
لەسەرەتای چالاکییەکەدا، مۆنۆ درامایەک بە ناونیشانی “خەو بە خەوەوە دەبینم” نمایشکرا دەربارەی ئەو توندووتیژییانەی کە لەلایەن ئەقڵییەتی پیاوسالارییەوە بەرامبەر بە ژنان دەکرێن.
دواتر شەهێن محەمەد، بەیاننامەی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاکی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: ژن دەتوانێت ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بهێنێت لەبەر ئەوە ژن مەکوژن باهەڵوێستی مەردانەتان هەبێت دژی داگیرکاریی و کیمیابارانکردن و داگیرکردنی خاکی کوردستان.
باسی لەوەشکرد، ژنبوون ئازادییە چونکە ئازادیی بنەمای ئامانجەکانییەتی و هەموو تێکۆشانی لەو پێناوەدایە، بۆیە ژنان دەبێت ڕۆڵی سەرەکییان هەبێت، لەم ڕۆژەدا پێویستە ژنان بە یەکڕیزی تێبکۆشن و ژینا ئەمینی و ناکیهان ئاکارسەل بکەین بە هەوێنی تێکۆشان تا سەرکەوتن و ئازادیی، ژنان، ژن ژیانە مەیکوژن بەکوشتن و لەناوبردنی ژنانی ئازاد و شۆڕشگێڕ شۆڕشی ژنان ناوەستێ و ناتوانن کۆتایی بە خەباتی ژنان بهێنن.
سەرچاوە: rojnews