لوقمان ئەحمەد، شێوەکاری کورد، خەڵاتی 'کاسلین کەی سیفێڵد'ـی وەک باشترین هونەرمەند لە هەرێمی پرێنس ویلیام لە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمریکا پێبەخشرا.
لوقمان ئەحمەد، بە رووداوی راگەیاند، وەک هونەرمەندێک، لە بەشی هونەرمەندی سەربەخۆ بۆ 2022، لە نێو 20 هونەرمەندی بەربژێر بۆ خەڵاتاکە، خەڵاتی یەکەمی پێبەخشرا. گوتیشی "ماوەی 30 ئەو خەڵاتە لە چەند بەشێکدا لەو هەرێمەدا دەبەخشرێت".
لوقمان ئەحمەد، چەند ساڵێکە لەو هەرێمە دەژی و پێشانگەیەکی تایبەتی لەو هەرێمە کردووەتەوە و پێشانگەکە سەرنجی رێکخەرانی خەڵاتی 'کاسلین کەی سیفێڵد'ـی راکێشاوە و بۆ خەڵاتەکە بەربژێرکراوە.
جگە لە هونەرمەندی سەربەخۆ، لە چەند بەشێکی دیکەدا خەڵاتەکە دەبەخشرێت، خۆبەخشی هونەری، پەروەردەی هونەری، رێکخەری چالاکییە هونەرییەکان و پاڵپشتی دارایی و بازرگانی هونەری.
رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە لە 12-16-2022 لە سەنتەری هونەریی هیڵتۆن لە زانکۆی جۆرج مێیسن لە ماناساس بەڕێوەچوو.
لوقمان ئەحمەد، لە 1972 لە تربەسپیێ لە رۆژئاوای کوردستان لە دایکبووە، لە منداڵییەوە سەرقاڵی کاری هونەرییە، لە 2010ـەوە لە دەرەوەی وڵات کردووە و لە ویلایەتی ڤیرجینیا کردووە و لە زیاتر لە سەت پێشانگەی تایبەت و هاوبەش، لە رۆژئاوای کوردستان، باشووری کوردستان، تورکیا، سویسرا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، میسر، لوبنان و ئەمریکا بەشداربووە.
سەرچاوە: rudaw