كه‌كۆن، پانزه‌ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌

ژماره‌یه‌كی‌ نوێی‌ گۆڤاری‌ (كه‌كۆن) كه‌ ژماره‌ 71ه‌، به‌ چه‌ندین بابه‌تی‌ رووناكبیری‌ و هونه‌ری‌ و توێژینه‌وه‌ كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی‌ خوێنه‌ران.
له‌م ژماره‌یه‌ی‌ كه‌كۆن-دا، ئه‌م بابه‌تانه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌: مه‌لا ته‌ها بالیسانی‌ یه‌كه‌م گه‌ڕیده‌ی‌ كورد، مامۆستا عه‌بدولڕه‌زاق بیمار، شاعیر و نووسه‌رێكی‌ شاره‌زا و ئه‌زمووندار، مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د دوندێكی‌ دیكه‌ی‌ قه‌ندیل بوو هه‌ره‌سی‌ هێنا، كوره‌ گه‌چه‌كانی‌ كۆیه، په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری‌ كه‌ریمی‌ عه‌له‌كه‌ لادرا.دیدارێكی‌ هونه‌ری‌ له‌گه‌ڵ مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د.
له‌ سه‌روتاری‌ گۆڤاره‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ن د. هاوژین سڵیوه‌ جێگری‌ سه‌رنووسه‌ره‌وه‌ نووسراوه‌، به‌ ناونیشانی‌ گۆڤاری‌ كه‌كۆن به‌ره‌و قۆناغی‌ ئه‌ڵماس، ده‌ڵێت: گۆڤاری‌ كه‌كۆن له‌ مانگی‌ ئه‌یلوی‌ 2008 له‌ شاری‌ كۆیه‌ ژماره‌ی‌ سفری‌ ئه‌زموونی‌ ده‌ركردووه‌، و له‌مێژووی‌ رۆژنامه‌نووسی كۆیه‌ تاكه‌ گۆڤاره‌ كه‌ توانیویه‌تی‌ پانزه‌ ساڵ به‌رده‌وام بێت.
 كه‌كۆن، گۆڤارێكی‌ رۆشنبیریی گشتیی وه‌رزیی ئازاده‌، خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی‌ ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم-ه‌.

 

سەرچاوە: knwe