دوێنێ لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبـی (كۆمینیكەیشنی دیجیتاڵ)ی بۆ رۆژنامەنووس و مامۆستای زانكۆ ئیسماعیل عوسمان بەڕێوەچوو.
لە كۆڕەكەدا، كە كاری هاوبەشی رۆژنامەی كوردستانی نوێ و سەنتەری میترۆ بوو، نووسەر نوێترین چەمكی میدیایی شیكردەوە كە كۆمینكەیشنی دیجیتاڵی بوو، بە تایبەت كە یەكێكە لە چەمكە میدیاییە گرنگەكان و بایەخ بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و دروستبوونی دنیای مەجازی دەدات.
پاشان، ئیسماعیل عوسمان، بەشەكانی كتێبەكەی باسكرد كە وەكو توێژینەوەیەكی نوێ لە بواری میدیا و توێژینەوە كەلتورییەكان كاری بۆ كردووە.
كتێبەكەش لە بڵاوكراوەكانی سەنتەری میترۆیە.
سەرچاوە: knwe