زەەمەن
ئه‌ردۆغان كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێكهێنا و یه‌كێك له مه‌له‌فه هه‌ستیار و گرنگه‌كانی به محەمەد شیم شەك سپارد كه بە ڕه‌گه‌ز كورده و پێشتر پۆستی وزاری هه‌بووه و به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان وازی هێناوه.
محه‌مه‌د شیمشەک، ئەرکێکی قورسی وه‌رگرتووه و ئەردۆغانیش بۆ گەڕاندنەوەی ئابووری تورکیا بۆ دۆخی پێشووی پشتی پێدەبەستێت.
محه‌مه‌د شیمشەک، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئەرکی وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیای وەرگرت و وتی ئامانجی سەرەکی حکومەتەکەیان بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتییە. لە قۆناغی داهاتووماندا شەفافیەت، هاوڕێکی، دووربینی و پابەندبوون بەنۆرمە نێودەوڵەتییەکان دەبێتە بنەما سەرەکی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە".
محه‌مه‌د شیمشەک، كاتێك ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه كه لیره‌ی توركیا بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زیوه و هه‌ڵئاوسانیش له ئاستێكی به‌رزدایه، ده‌ڵێت هه‌نگاوی یه‌كه‌می كاره‌كانی دابه‌زاندنی هه‌ڵئاوسان ده‌بێت.
محەمەد شیمشەك، لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری باتمانی باكوری كوردستان لەدایك بووە،خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هه‌ر له‌و شاره تەواوكردووە. شانازی بەڕەچەڵەک و کوردبونی خۆیەوە دەکات و لەچەندین بۆنەو چاوپێکەوتندا بەزمانی کوردی ئاماژەی بۆ کوردبونی خۆی کردوە.
لە ساڵی ١٩٨٨ كۆلێژی ئابوری لە زانكۆی ئەنقەرە تەواوكردووەو لە ساڵی ١٩٩٣ بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئابوری لە زانكۆی ئیستەری بەریتانی بەدەستهێناوە.
دوای ماوەیەكی زۆر كاركردن لە دامەزراوە ئابورییەكانی بەریتانیا و ئەمریكا گەڕاوەتەوە توركیا و لەسەر لیستی پارتی داد‌و گەشەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٧ بووەتە پەرلەمانتاری شاری غازی عەنتاب.
لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن گۆڤاری فۆڕن پۆڵسییەوە بە یەكێك لە ٥٠٠ كاریگەرترین كەسایەتییەكانی جیهان دیاری كراوە ، هەمان ساڵ لەلایەن گۆڤاری ئابوری گەشەكردوو نازناوی وەزیری دارایی ئەوروپای گەشەكردووی پێدراوە.
محەمەد شیمشەك پۆستی وەزیری گەنجینە و ئابوری بەڕێوەبردووە بەر لەوەی لە ساڵی ٢٠٠٩ لە پۆستی وەزیری دارایی دەستبەكاربێت، لە كابینەی ئەحمەد داود ئۆغلوجێگری سەرۆك وەزیران بووە بۆ كاروباری ئابوری.
شیمشەك وەزیری دارایی بووە لە ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٥ و جێگری سەرۆك وەزیران بووە لە ٢٠١٥تا ٢٠١٩ لەو ماوەیەدا دۆخی ئابوری توركیا سەقامگیرییەكی رێژەیی هەبووە.
شیمشەك لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەردۆغان دەستیلەكاركێشایەوەو لەلایەن ئەردۆغانەوە بە ئاشكرا تۆمەتباركرا بە سەرپێچی لە مامەڵە یاساییەكاندا.
شیمشەك بەردەوام جەختیكردووەتەوە لەسەر سەربەخۆیی بانكی ناوەندی وەك یاریكەرێكی ئابوری، خاوەنی رێزێكی تایبەتە لای وەبەرهێنەران .
چاوەڕوان دەكرێت بە گەڕاندنەوەی محەمەد شیمشەك بۆ پۆستی وەزیری دارایی سنورێك بۆ سیاسەتە ئابورییە ناتەقلیدییەكان دابنرێت كە ساڵانێكە لە سایەی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا بەردەوامیان هەیەو خۆی دەبینییەوە لە دابەزاندنی رێژەی سود، سەرەڕای بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان و كۆنترۆڵی دەوڵەت بەسەر بازاڕدا.
سەر چاوە : زەمەن