د. بەکر سدیق
له راستیدا، ئه‌ندامێتی له ده‌سه‌لاتی یاسادانان، قورسترین، ئه‌ركی زیهنی و نیشتمانیه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی په‌یوه‌سته به بواری یاسادانان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانه‌وه .له هه‌موو ئه‌و سێكته‌رانه‌ی به‌یاسا رێك ده‌خرێن، ژیری و رۆشنبیری په‌رله‌مانتار، مه‌رجی دروست دارشتن و هه‌مواری یاساكانه و مه‌حه‌كه بۆ ده‌سته‌به‌ری دادپه‌روه‌ریی له رێسا یاساییه‌كاندا. هه‌ركاتێك، یاسا په‌سند كراوه‌كان ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. له ئه‌گه‌ری بونی هه‌ر كه‌لێنێك یان نه‌نگیه‌كی ده‌ستوریی و یاسایی، له هه‌ر یاسایه‌كدا، جێبه‌جێكردنی یاساكه یان نا دادپه‌روه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه، یان ده‌بێته هۆی دروست بونی ناره‌زایی ، به‌مه‌ش له جیاتی سه‌قامگیری، یاساكه نا سه‌قامگیری به‌ر هه‌م ده‌هێنێ. له‌م تێگه‌یشتنه‌وه، له ئێستادا كه كۆمه‌ڵگای سیاسی و مه‌ده‌نی گه‌لی كوردستان، كه‌وتوینه‌ته پێش قۆناخی ویستگه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌نده له‌م وتاره‌دا مه‌به‌ستم نیه له بایه‌خی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وانه كه‌م بكه‌مه‌وه، كه له خوله‌كانی ڕابردودا چ ئه‌وانه‌ی به‌ربژێر كراون و سه‌ركه‌وتون بۆ په‌رله‌مان، چ ئه‌وانه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتون، چونكه پرۆسه‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتن له پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، مه‌حكوم بوه به‌و ئامرازانه‌ی كه پارته ده‌سه‌لاتداره‌كان، بۆ ساخته‌كردنی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگدان، په‌نایان بۆ بردوه !( له‌م وتاره‌دا باسی هۆكاره‌كانی ساخته‌كاری ناكه‌م) له به‌رئه‌وه، نه ده‌رچون و سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رله‌مان ئاماژه‌ی جه‌ماوه‌ریبونی كاندیده‌كه‌ی ده‌رخستوه نه ده‌رنه‌چون و سه‌رنه‌كه‌وتنیشی نیشانه‌ی نه‌بونی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریی كاندیده‌كه‌ی گه‌یاندوه.
چه‌ند خولێكه به‌ربژێركردن بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لایه‌ن پارته سیاسیه‌كانه‌وه ، بایه‌خی نیشتیمانی تێپه‌ڕاندوه و توانا‌و هوشیاری سیاسی و یاسایی، خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ره‌كان ،له جیاتی ئه‌وه ، نمایشی میدیایی و رازیكردنی نه‌زعه‌ی خێڵ و وه‌لای جه‌مسه‌ربه‌ندی سیاسی و حزبی و كۆمه‌لایه‌تی زاڵكراوه به‌سه‌ر پێوه‌رێكی گرنگ، ئه‌ویش پێوه‌ری لێهاتویی سیاسی و یاساییه. گومان هه‌ڵناگرێت، زیاده‌رۆییش نیه گه‌ر بوترێت ، گۆرانی بێژ و میدیاكار و ده‌سته بژێره‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگا، راده‌ی جه‌ماوه‌ری پتربێت له‌وانه‌ی ، بیری سیاسی و یاساییان هه‌ورازو پێهه‌ڵاچوه.به‌و مانایه‌ی میدیاكار و گۆرانی بێژ، له روی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه، تا ئه‌و په‌ری رێزدار و به‌هره‌مه‌ندی بواره‌كه‌ی خۆیانن و ره‌نگه له ناو كۆمه‌ڵگاشدا په‌سند تر‌و خۆشه‌ویستتر بن، له سیاسی و شاره‌زایانی بواره‌كانی سیاسه‌تكردن. به‌ڵام ئه‌و چه‌ند خوله‌ی په‌رله‌مان ، ده‌ری خست ،كه په‌رله‌مان ، بۆ خه‌ڵگانێك شیاوه ، كه توانای دارشتن و لێكدانه‌وه‌ی دورایی یاسا‌و رێساكانیان به‌هێزه، نه‌ك ئه‌و تایپه له‌و كاندیدانه‌ی له‌و چه‌ند خوله‌دا كاندید كران و سه‌ریش كه‌وتن. سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه په‌رله‌مان له‌و خولانه‌ی دواییدا، نه‌یتوانی ببێته ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌ی كۆڵگه و پایه‌كانی ده‌وله‌تی ده‌ستوری به‌هێز بكات . ئه‌گه‌ر هه‌شبن پێیان وابێت ، ده‌ركه‌وتنی په‌رله‌مانتار له ناو میدیا‌و سۆشیال میدیا، ئاماژه‌ی لێهاتویی ده‌ربخه‌ن ، له تێروانینی ئێمه‌دا، ئه‌وپه‌ری، خه‌له‌تاندنی خود و كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت.وه‌ك ده‌زانین هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له لایه‌ن دادگای بالای فیدرالیه‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، كه په‌رله‌مانتێر نه‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به پارته‌كه‌ی خۆشی بكات، كه كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆلی په‌رله‌مان ،ده‌سه‌لاتی ره‌های پارته سیاسیه ده‌سه‌لاتداره‌كانیش له دۆخی نابوتبونی خۆیدا، ده‌له‌رزێنێ ، هه‌رواش ده‌رچوو. ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی نا كارایی و به‌دحالیبونی حزبی كوردیه له بایه‌خی دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستوری گرنگی وه‌ك په‌رله‌مان.
ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه له گه‌ل پرسی پاڵێوراوان بۆ په‌رله‌مان، سه‌ركردایه‌تی حزبی كوردیشی توشی ئه‌و نه‌گبه‌تیه كردوه. چونكه له دۆخی ئێستادا زمانی سیاسه‌تكردن له ئاستی ناوخۆی هه‌رێم و ده‌سه‌لاته ئیتیحادیه‌كانیشدا، زمانی یاسا پری كردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ناوخۆی هه‌رێم له روی یاساییه‌وه ، ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان و ده‌سه‌لاته‌كه‌یه‌تی ده‌توانێت، په‌یوه‌ندی سیاسی له ناو خۆی هه‌رێمدا له بازنه‌ی سیاسیه‌وه بۆ بازنه‌ی یاسایی وه‌ربچه‌رخێنێ و ئه‌و سنورانه‌ش بۆ رێكخستن و داكوتانی ده‌وله‌تی ده‌ستوری به‌پێی مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم له ناو جوگرافیای هه‌رێمدا،ره‌نگرێژ بكات .ئه‌م سنور كێشانه یاساییه له چوار چێوه‌ی ده‌ستوری عیراقی‌دا. رێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌سه‌لاته ئیتیحادیه‌كان كول ده‌كات .په‌رله‌مان ده‌یتوانی لانیكه‌م هه‌نگاوی بۆ دانانی ده‌ستورێكی كاتی نابا و له سایه‌ی ئه‌و ده‌ستوره كاتیه‌شدا ده‌یتوانی دادگایه‌كی ده‌ستوری دامه‌زراندبا.
به‌مه‌ش به‌شێك له‌و هه‌ڵمه‌ته دادوه‌ریه‌ی له سه‌ر ئیستیحقاقاته ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمه‌وه هوروژمی بۆ هێناوین، كه‌م ده‌بوه‌وه. ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی په‌رله‌مان، له خه‌ڵكی سیاسی و یاسایی كارامه پێكهاتبا، ده‌رچه‌ی یاسایی و مه‌ترسیه‌كانی پێشهاته‌كانی بۆحزبه‌كانیشیان كه وه‌لایان بۆیان هه‌یه، ده‌دۆزیه‌وه. چونكه بێگومان، به‌شێكی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته یاسایی و دادوه‌ریه‌كانی ده‌سه‌لاته ئیتیحادیه‌كان توشمان هاتوه، هه‌ر به ته‌نها بۆ لاوازی یاسایی و سیاسی په‌رله‌مانتارانمان ناگه‌رێته‌وه، به‌ڵكو سه‌ری كێشاوه بۆ بێئاگایی، سه‌ركرده هه‌ڵتۆقیوه‌كانی ناو كایه‌ی سیاسی حزبه كوردیه‌كانیشه‌وه به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه. پێش روداوه‌كانی 8ی ته‌موزی ناو (ی.ن.ك) له ناو میدیا‌و سۆشیال میدیادا، ده‌نگو باسی ئه‌وه گه‌رمكرایه‌وه كه فلان حزب و فیساره، پشگیری سیستمی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن نه‌ك سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، یه‌كێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی (ی.ن.ك)وتی دكتۆر بیزه‌حمه‌ت، مه‌به‌ستیان چیه كه ده‌ڵین سیستمی په‌رله‌مانی؟!!
كه‌سێكیتر كه بالاتربوو له مه‌كته‌ب سیاسی پێیم وت پێویسته هه‌مو سیاسی و نیشتمان په‌روه‌رێك ده‌ستوری عیراقی له به‌ر بكات، ده‌نا توانای سیاسه‌تكردنی له عیراق و موحیته‌كه‌ی دا لاواز ده‌بێت، له وه‌لامدا وتی بیزه‌حمه‌ت ده‌ستور هه‌یه به‌كوردی ؟!
ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان شاره‌زاییان به مافه ده‌ستوریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌با، خه‌می نیشتمانیان ئه‌وه‌نده ده‌بوو، كه لانی كه‌م له بایه‌خی به‌ربژێرانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، تێده‌گه‌یشتن. وه‌ك كورد ده‌ڵێت كه خوێ گه‌نی ، ئیتر هه‌موشتێك ده‌گه‌نێ.
سەرچاوە : خەندان