فێستیڤاڵی زانستی و كلتوری په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه‌ به‌ڕێوه‌چوو

 به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای نه‌وت و شیكاری كیمیایی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی خۆی ئه‌نجامدا كه‌ تێیدا چه‌ندین داهێنان و كه‌ره‌سته‌ و شیكاری خوێندكاران بۆ ئاماده‌بوان نمایش كرا.

هاوشان به‌ بواره‌ زانسییه‌كه‌ وه‌ك ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی و شوناسی نه‌وه‌ی كورد پێشانگای كاری ده‌ستی و چه‌ندین پارچه‌ی دێرین تایبه‌ت به‌ وراتی كۆیه‌ بۆ ئاماده‌بوان خرایه‌ڕوو.
سه‌رپه‌رشتیارانی فێستیڤاڵه‌كه‌ ڕ‌ایانگه‌یاند: به‌ زیاتر له‌ شه‌ش به‌شی جۆراو جۆر توانیویانه‌ئه‌م دیداره‌ به‌هاره‌یه‌ ڕ‌ێكبخه‌ن و ئامانیشیانه‌  توانا و به‌هری خوێنكاره‌كانیان له‌و ڕ‌ێگایه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕ‌وو.
ڕ‌اشیانگه‌یاند به‌شه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای نه‌وت و شیكاری كیمیایی وه‌ك و یه‌كه‌م به‌ش له‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كه ‌له‌ساڵی 2014وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ گرنگی خۆی هه‌بووه‌ له‌ پێگه‌یاندنی كادری كورد بۆ سامانه‌سروشتیه‌كان به‌ تایبه‌ت، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كان و ناوه‌ندێكی گرنگیش بووه‌ كه‌ خوێندكار دوای ده‌رچونی و به‌ده‌ستهێنانی بڕ‌وانامه‌ی دیبلۆم له‌ كه‌رتی تایبه‌ت كاربكات.

 

 

سەرچاوە:pukmedia