رۆژی دووشەممە، 23/05/2022 لە شاری هلسنکی پایتەختیی وڵاتی فینلەند بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵای ئامادەکاری 16یەمینی فێستیڤاڵی بەدرخان کە بڕیارە لە 27 و 28/ 05/2023 لە هەلسنکی بە ناونیشانی (کوردستان - جیهان لە گوندێکدا) ئەنجامبدرێت.
پاش گفتوگۆیەکی تێرو تەسەل بۆ زیاتر ناساندنی کەلتوری کوردیی بە فینلەندییەکان و سەبارەت بە بەرنامە و کاری فێستیڤاڵ لە لایەن ئەندامانی لیژنەی ئامادەکارەوە بڕیاردرا کە ئەو دانیشتنانە سێ مانگ جارێک ئەنجام بدرێت و لەهەماکاتیشدا بە باش زاندرا فێستیڤاڵی بەدرخان لە تەک فێستیڤاڵی ساڵانەی کەلتووری وڵاتی فینلەند (جیهان لە گوندێکدا) بە ناوی کوردستان جێگای شایەستەی خۆی هەبێت، هەروەها هەمووان لەبەرامبەر ئەنجامدان و سەرکەوتن و ناساندنی کەلتووری کوردەواری بە دنیای دەرەوەو رەوەندی کوردیی... لە سۆنگەی باوەڕبوونمان بە زمانی شیرینی کوردی و هونەر و ئەدەب و کەلتوور کە خۆی دەبینێتەوە لە پێشانگای کتێب و شێوەکاری و چالاکییەکانی وەکو پێشکەشکردنی خواردنەکانی ناندینی کوردەواری و پیشاندانی جل و بەرگی کوردیی و سازدانی ئاهەنگی موسیقا و گۆرانیگوتن لەلایەن هونەرمەند و دەنگبێژەکانەوە، لەهەمانکاتیشدا بڕیارە چەند فیلمێکی دیکۆمێنتاری سەبارەت بە مێژوویی کورد و چاندی کوردیی و مۆنۆدرایەک پێشکەش بکرێت، سەرەڕای ئامادەکاری بۆ بە ئەنجامگەیاندنی دوو سیمینار لە شێوەی پانێل بۆ چوار لێکۆڵیاری کورد و فینلەند...
لیژنەی ئامادەکاری شانزدەیەمینی فێستیڤاڵی بەدرخان رۆڵ و ماندووبوونیی لیژنەکانی پێشووی ئامادەکاری بەرزنرخاند کە توانیویانە لە وڵاتیی جیا جیا فێستیڤاڵی کەلتووری بەدرخان ئەنجامبدەن.
٭ ئەم فێستیڤاڵە بە هاوکاری و بەبەشداری چەندین رێکخراو ئەنجام دەدرێت.
لیژنەی ئامادەکاری شانزدەیەمینی فێستیڤاڵی بەدرخان لە هلسنکی
فینلەند 24/05/2022