فێرگەی درۆ

دایکی پێی وت، ئەگەر ژەمەکەت تەواو بکەیت لەگەڵ من دەچیتە دەرەوە
خواردنەکەی تەواو کرد و پێی وت: دایکە با بڕۆین⁉️
ئەو وەڵامی دایەوە:
کات درەنگە و لە دەرەوە جنۆکەیەک هەیە مناڵەکان بچنەدەرەوە دەیانخوات...
ئێستا ناتوانین دەربچینە دەرەوە.
بە دڵتەنگی دانیشت، گوێی لە دەنگی منداڵان دەگرت.
لە شەقامدا کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن و هیچ شتێک نەیخواردوون.

وە چیرۆکەکەش بەردەوامە.....

کەمێک گەورە بوو و چووە قوتابخانە.
مامۆستا پێی وتوون هەرکەسێک ڕەفتارەکەی باشتر بکات...
دەیبات بۆ گەشتێکی کۆتایی هەفتە!
هەموو هەوڵێکی دا بۆ ئەوەی یەکەم کەس بێت کە بۆ گەشتەکە هەڵبژێردرابێت.
هەفتە کۆتایی هات و پرسیاری لە مامۆستاکەی کرد:

کەی دەچین بۆ گەشتەکە!؟
وەڵامی مامۆستا: باسی چ گەشتێک دەکەیت⁉️

وە داستانەکەش بەردەوامە...

لە ماڵەوە باوکی بینی کە وانەکانی دەخوێنێ، پێی وت:
ئەگەر سەرکەوتوو بیت پاسکیلێکی نایابت بۆ دەکڕم
ساڵی خوێندن کۆتایی هات و لەپۆلەکەی یەکەم بوو.
لە باوکی پرسی پاسکیلەکەم لە کوێیە⁉️

باوکەکە پێی وت: پاسکیل باش نیە وتوشی کەوتن و ڕوداو دەبیت ، وازی لێ بێنە!!

وە داستانەکەش بەردەوامە....

کوڕەکە گەورە بوو و شارەزا بوو لە درۆکردن و فریودان و دەستبڕیندا.
هەمووان دەپرسن “ئەم منداڵە درۆزنە کەڵەکەبازەت  لە کوێ هێناوە؟”

واتە: هەمووتان شوانن و هەریەكەتان بەرپرسیارن لە مەڕەكانی.
بەدەسستی خۆمان بناغەیەکی خوارو لار بۆ منداڵەکانمان دادەڕێژین بۆیە پاشەڕۆژ چەوت دەردەچن...

بەم شێوەیە سادەیە ڕەوشتی خراپ  لە منداڵەکانماندا دەچێنین.