فرمێسك خاتوونه گۆرانیبێژی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین كلیپی گۆرانی ئاشكرا ده‌كات كه تایبه‌ت به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كوردان له كۆماری ئیسلامی ئێرانه، كلیپه‌كه بۆ مه‌رگی ژینا گوتراوه.
فرمێسك حافزی گۆرانیبێژ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لینكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی داناوه كه كلیپێكه به‌ناوی (ته‌وار) و له‌سه‌ری نووسیویه‌تی، "ئه‌و به‌رهه‌مه پێشكه‌ش به مههساكان (ژیناكان)، به هیوای ئازادی بۆ ژن".
به‌رهه‌می (ته‌وار) نوێترین كلیپی فرمێسك حافزی گۆرانیبێژه، تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناسر حیسامی دانراوه، میسك و ماسترینگی دڵزار عوبه‌یدی كردوویه‌تی، هه‌روه‌ها گیتار و تۆن مه‌زڵووم ڕێوشین جێبه‌جێی كردووه و هونه‌رمه‌ند خۆی ئاوازه‌كه‌ی بۆ داناوه.
شایانی باسه كلیپه‌كه ڤیدیۆ و وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كانی كوشتن و سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران و ژینای تێدایه، ئه‌نجامدانی كۆكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكان بۆ كلیپه‌كه هه‌یسه‌م یوسفی كردوویه‌تی. ته‌واوی كلیپهكهیش دوو خولهك و هه‌شت چركه‌یه.
فرمێسك حافزی خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له 2018ه‌وه ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، به گۆرانییه خه‌مناكه‌كانی ناسراوه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و كلیپه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی یه‌كه‌می به ناوی "مه‌ی"، توانی هه‌وادارێكی زۆر له خۆی كۆ بكاته‌وه و دواتریش چه‌ندان به‌رهه‌م و ڤیدیۆ كلیپی تری بڵاو كرده‌وه، گۆرانییه‌كه‌یش شیعری شاعیری ناوداری كورد "هه‌ژار موكریانی"یه و له ساڵی 1952دا شیعره‌كه‌ی نووسیوه. به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ كارێكی هونه‌ری نییه. دوا به‌رهه‌می به‌ناوی "تۆ ڕه‌نگی ڕه‌شمی" بوو. ئێسته له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی. زیاتر له 15 ساڵه ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه.
سەرچاوە: wishe- محەمەد میران