ناسیۆنالیزم ڕووخساری مێژووی شێواندووە.....
ڕەنگە یەکێک لە گەورەترین تاوانەکان کە مێژووی شێواندوە و پیشەکەی پیس کردووە ئەوە بێت کە دەستی ڕقاوی فەناتیزمی ناسیۆنالیستی کردوویەتی.
بە سەرکەوتنی بۆ فەناتیزمی خێڵەکی ونەتەوەیی لە بەرامبەر هەموو شتێکدا کە لەتوخمی داگیرکەر نییە ، شێواندن وونکردن و قرتاندنی لاپەڕەی ئەو بەشانە لەمیژووکە دەستی پلان گێریان دەخاتە ڕوو، وەبەدرۆیان دەخاتەوە !
بەهەموو سوودەکانی زانین وگێڕانەوەی ئەوبەشە سوتێنراوە کەبەشێکی گرنگە لەمێژووی ومرۆڤایەتی شارستانی .
گۆمی ئاوەکە لێڵەو بنی دیار نییە ،دەستێک بەمەست هەموو سپیاییەکانی پیس کردووە لەناو پۆلی ناسیۆنالیزمدا.
ئایا سەیر نییە ئەمڕۆ ئەوانەی بە شێوەیەکی دڕندانە شەڕی ناسیۆنالیزمی دژبەکوردییان کرد و هەوڵی لەناوبردنی قەوارەی کوردییان دەدا و کۆمەڵکوژیان بەرامبەر بەکورد ئەنجامدا پەیکەریان بۆ دروست بکەن وپیاهەڵدان و لێکۆڵینەوەی دوور لەڕاستیان لەسەر بنووسن...؟
ئەمانە وا لە لووت دەکات تائەمڕۆش تەنها بۆنی دەمارگیری خێڵەکی و لایەنگری نەتەوەیی بکات .....چونکە لای داگیرکەری ناسیونالیزم شتێک نیە بەناوی (کات وگۆڕانکاری مێژوویی ) هێشتا لە دوێنێ دا دەژین وخۆری ئەمڕۆ لای ئەوان هەڵنەهاتووە !
دیالۆگی نیشتمان 10.06.2022