بەڕێوەچوونی سەمپۆزیۆمی تایبەت بە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە زانکۆی سۆران

بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی فاکەڵتی پەروردەی زانکۆی سۆران، بە بۆنەی یادی 124 سالەی ڕۆژنامەگەریی کوردی، سەمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی "مێژووی ڕۆژنامەگەریی بیستراو و بینراوی کورد" بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی بانەمەڕی 2722ی کوردی، کاتژمێر 10:30 خولەک بە کاتی باشووری کوردستان، فاکەڵتی پەروردەی زانکۆی سۆران بە بۆنەی یادی 124 ساڵەی دامەزراندنی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لەژێر ناوی ڕۆژنامەی "کوردستان" و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، بە بەشداریی مامۆستایانی ئەو زانکۆیە و دوو توێژەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەمپۆزیۆمێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی "مێژوی رۆژنامەگەریی بیستراو و بینراو" بەڕێوە برد.

لە پانێلی یەکەمی ئەو سەمپۆزیۆمەدا پ. ی. د. ئەبووبەکرد دێوانە حەمەد باڵەکی، مامۆستای زانکۆی سۆران باسێکی لەسەر ڕۆژنامەگەریی کوردستان لە میسر پێشکەش کرد، پاشان ئەنوەر ڕەوشەن؛ نووسەر و بەرپرسی ئەنجومونی ئەدەبی ــ فەرهەنگیی مەریوان باسێکی لەبارەی مێژووی ڕۆژنامەگەریی بینراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد کە لە نێوئاخنی باسەکەیدا ئاماژەی بە گەشەی قۆناغەکانی گەشەکردنی ڕۆژنامەگەریی بینراوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.

پانێلێکی تری ئەم سەمپۆزیۆمە تەرخان کرابوو بە مێژووی رۆژنامەگەریی بیستراوە کە فاتێح مستەفایی، نووسەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان وتارێکی لەسەر ڕەوتی ڕۆژنامەگەریی بیستراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد کە هەردوو توێژینەوەکە کەوتنە بەر سەرنجی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سۆران.

دواتر م. ی. ڕێباز دلاوەر عومەر، مامۆستای زانکۆی سۆران باسێکی لەبارەی ڕۆژنامە، وەکوو سەرچاوەیەکی گرنگ لە توێژینەوەی مێژووییدا باس کرد و پانێلی کۆتاییی سەمپۆزیۆمەکە تەرخان کرابوو بە م. ی. پەیوەند محەمەد حەمەد، مامۆستای زانکۆی سۆران کە باسەکەیان تایبەت بوو بە پرسی ژن و ڕەنگدانەوەی ژنان لە ڕۆژنامەگەریی کوردی، لە ساڵەکانی 1913_ 1932ی زایینیدا.

لە کۆتاییشدا بەشداربووانی سەمپۆزیۆمەکە سەرەنچ، بۆچوون، پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان خستە بەرباس و لەلایەن پانێلیستەکانەوە وەڵام درانەوە، شایانی باسە کە شەریف فەلاح، نووسەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی نووسەرانی کوردستان لەو کۆڕەدا بەشدار بوو.

سەرچاوە: ناوەندی نووسەرانی کوردستان