* سەرۆکی دانا نەوەی ژیر دروستدەکات. لەشکرێ لە مرۆڤی کارمەندی داهێنەری بەتوانا دروست دەکات .. لەبەرامبەر مووچەیەک لەگەل دۆخی ناوخۆ و ستاندارتی جیهانی گونجاوە.
ئەم مرۆڤە ژیرانە توانای دروستکردنی ڕۆبۆتیان هەیە..تا لەگشت بوارەکان وجومگەکانی ژیان شیاوترین خزمەت پێشکەش بە میللەت بکەن.ئەم سەرۆکانەناویان دەچێتە لاپەڕەی مێژووی پڕسەروەری میللەتەوە نەوە دوای نەوە شانازیان پێوەدەکرێت..
* بەڵام سەرۆکی گەندەڵ بەدەوری خۆیدا لەشکری لە ڕۆبۆت دروست دەکات، ئەم ڕۆبۆتانە ئەرکیان کڕنوش بردنە بۆ سەرۆک ووێنەی سەرۆک وکوڕی سەرۆک، ڕۆبۆتەکان ئەشێ هەمیشە ئامادەبن بۆدرۆکردن وپیاهەڵدان ودەستخۆشی لە هەڵەو گەوجێتی وخیانەتەکانی سەرۆک..بەمەش پۆستی باڵاومووچەو شاباشێکی زەبەلاح وەردەگرن .. تائەوکاتەی مێشکیان دەکەوێتەوەکارو پرسیاریان لادروست دەبێت..ئەودەم بەئەمری سەرۆک چیرۆک وتاوانی خیانەت وئابڕوبەری ئامادەهەیە دەکرێتەبەریان وگشت خەڵاتەکان وکەلەشیان لێدەسێنرێتەوە، ئەم جۆرە سەرۆکانەنە بەنەمانیان لەبیر دەکرێن وفڕێ ئەدرێنە زبڵدانی مێژوو..!