له‌عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
زمانی ناوچه و ململانێكان زاڵن به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌ی هێرتا موله‌ری خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵدا. موله‌ر له رۆمانیا له‌دایكبووه له خێزانێكی سه‌ر بهكهمینهیهكی ئه‌ڵمانییه كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا له ناوچه‌ی (بانات) جێگیربوون. مێژووی خێزانه‌كه‌ی حیكایه‌تی كۆمه‌ڵێك شڵه‌ژانی مه‌زن و جه‌نگ و راگواستن ده‌گێڕێته‌وه هه‌روه‌كو زۆر له ئه‌ڵمانییه‌كانی ناوچه‌ی (بانات)، باوكی چووته نێو یه‌كه‌كانی (SS)ه‌وه له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهاندا، دایكیشی وه‌كو هه‌زاران ژنی ئه‌ڵمانی كه ته‌مه‌نیان له نێوان 17 بۆ 45 ساڵان بوو به زۆر راگواسترا بۆ سه‌ربازگه‌یه‌كی كاركردن به بێگار له یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له دوای جه‌نگ. ماوه‌ی پێنج ساڵی له‌وێ به‌سه‌ربرد، موله‌ر له سایه‌ی رژێمی چاوچیسكۆدا په‌روه‌رده بوو، رۆمانه‌كه‌ی (وڵاتی قۆخی سه‌وز) به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌ق باس له سروشتی خراپ و هیچ و پووچی ئه‌و رژێمه ده‌كات ته‌نانه‌ت باس له ده‌ست به‌سه‌راگرتنی رژێم ده‌كات و داخراوی كۆمه‌ڵگای تۆتالیتاری به‌سه‌ر هاووڵاتیانیدا ده‌كات، خه‌یاڵدانی هێرتا موله‌ر به‌شێوه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر روونه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌یاڵدانێكی دێوهزمانهیه له‌ودیو هه‌موو شتێكه‌وه ئاساییه دره‌ختێكی قۆخ، كلیلێك، كراسێك، ته‌نها تاڵه قژێك ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی هه‌یه، هه‌روه‌كو چۆن له چیرۆكه سوپهرستهیشنهكاندا هاتووه و پڕیه‌تی له سێبه‌ره‌كانی تاریكی و بێده‌نگی.
رۆمانی فریشته‌ی برسێتی
له رۆمانی (فریشته‌ی برسێتی The Hunger Angel)دا قورسییه‌ك هه‌یه كه ناكرێت بگوترێت له هێڵی چیرۆكی رۆمانه‌كه‌دا به‌شداره له چڕبوونه‌وه‌ی زمانی شیعرییه‌وه بۆ زمانێكی ورد و شێواز گۆڕاو و بنیاتنانی چه‌ند به‌شێكی خێرا كه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ده‌دوێن. ئه‌م شاراوه‌ییه له ئاخاوتن له نێوان به‌شه‌كاندا زۆر به هێمنی تاوانباریی به‌كۆمه‌ڵمان بۆ ده‌رده‌خات. كاتێك ئه‌ڵمانییه راگوێزراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان كه‌شه سیاسییه‌كه وای پێویست ده‌كرد كه چیرۆكه‌كه‌یان به چرپه بگێڕدرێته‌وه كه له‌وانه‌یه به‌هیچ جۆرێك نه‌گێڕدرابێته‌وه، به‌هه‌زارانیان ژیانیان له ده‌ستدابوو له‌وانه ژنێكی هاوڕێی دایكی موله‌ر كه دواتر هێرتا به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناوی لێ‌نرا. هه‌روه‌ها موله‌ر له پێشكه‌شكردنی رۆمانی (فریشته‌ی برسێتی)دا ده‌ڵێت: (راگواستن بابه‌تێك بوو قسه‌كردن له‌سه‌ری قه‌ده‌غه‌بوو، چونكه رابردووی رۆمانیای فاشیستی به‌یاد ده‌هێنایه‌وه.)
په‌نجا ساڵ له دوای ئه‌وه موله‌ر ته‌حه‌دای ئه‌م بێده‌نگییه سه‌پێنراوه‌ی كرد، به ئاخاوتن له‌گه‌ڵ چه‌ند راگوێزراوێك كه له‌وه‌وپێش له دێهاته‌كانیان گواسترابوونه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین گفتوگۆی درێژی له‌گه‌ڵ ئۆسكار باستیۆر-ی شاعیر كرد سه‌باره‌ت به‌و ساڵانه‌ی تێیدا كاری كردووه له سه‌ربازگه‌ی كاركردنی سۆڤێتییهكاندا، بیرۆكه‌ی هه‌ردوو نووسه‌ره‌كه (موله‌ر و باستیۆر) له كتێبێكی گه‌وره‌دا خۆی بینییه‌وه تێدا موله‌ر چه‌ند تێبینییه‌كی چڕی له شایه‌تیدانی باستیۆر تۆماركردبوو، له دوای مه‌رگی باستیۆر موله‌ر بڕیاریدا هه‌ر خۆی به‌ته‌نها به‌رده‌وام بێت و كتێبه‌كه‌ی بنووسێت كه له ئه‌ڵمانیا به‌ناونیشانی "ئاتامشواكل" به مانای "لاواندنه‌وه‌ی خود"دێت، بڵاوكرایه‌وه و ئێستا به‌ناونیشانی "فریشته‌ی برسێتی" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ته‌نها پێنج وشه
رۆمانه‌كه به‌ده‌نگی لیۆ ئۆبیرگ گێڕدراوه‌ته‌وه لاوێكی ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵه تازه به‌تازه ره‌گه‌زی خۆی وه‌كو شتێكی سه‌یر، پۆخڵ و شه‌رمهێنه‌ر و جوان دۆزیوه‌ته‌وه، چاوپێكه‌وتنه‌كانی لیۆ له‌گه‌ڵ چهندپیاوێكدا له باڵه‌خانه‌كانی باخی گشتی و له حه‌مامه‌كانی نیتۆندا به‌ره‌و زیندان یاخود جێگایه‌كی سزادانی ده‌برد ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ست بهسهربكرایه، له جیاتی ئه‌وه به‌هۆی ره‌چه‌ڵه‌كه ئه‌ڵمانییه‌كه‌یه‌وه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ناوه‌كه‌ی له نێو لیستی راگوێزراوه ئه‌ڵمانییه‌كاندا بوو ، پێویست بوو رابگوێزرێت بۆ سه‌ربازگه‌كانی كاركردن. ئه‌م لاوه جانتایه‌كی گه‌شتكردن له پارچه‌كانی كارتۆنێكی ئامێری "گرامافۆن" دروست ده‌كات و ده‌یئاخنێته ناو كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌له‌وه له‌وانه: كتێبه‌كه‌ی فاوست، دیوانێكی شیعر، كۆڵۆنیای دوای ریش تاشین، چه‌ند جووت گۆرهوییهك و شاڵێكی ئاوریشمی بۆرگۆندی و هه‌ریه‌كێك له‌م كه‌لوپه‌لانه لای ئه‌و زۆر ئازیزن تا ده‌گاته راده‌ی وه‌سوه‌سه له لای. به‌ڵكو یه‌كێك له‌و كه‌لوپه‌لانه هۆكارێك بن لای ئه‌و بۆ مانه‌وه‌ی له ژیاندا، به‌ڵام هه‌روه‌كو چۆن له رۆمانه‌كه‌ی موله‌ردا هاتووه هه‌ر بابه‌تێكیان به‌هێزبێت له‌و بابه‌تانه خۆی ده‌نوێنێ و ده‌مێنێته‌وه، نه‌نكی لیۆ ته‌نها پێنج وشه‌ی پێده‌ڵێت: (ئیش فایز، دوكو مست فایدهر- به‌واتای "من ده‌زانم كه ده‌گه‌ڕێیته‌وه.)
كاره‌كته‌ری كاتی سنیتری
مانه‌وه به‌زیندوێتی به‌هه‌رحاڵ بابه‌تێكی ئاڵۆز و هه‌ندێكجار سه‌رسوڕهێنه‌ره، لیۆ وازی له جیهانێك هێنابوو كه ئه‌وانه‌ی تێیدان و به‌جێیهێشتوون ناتوانن لێی تێبگه‌ن و فریای بكه‌ون له لێقهومانهكهیدا و ناتوانن له جیابوونه‌وه و تووڕه‌بوونه‌كه‌ی تێبگه‌ن له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له دوای پێنج ساڵ.
له رۆمانی (وڵاتی قۆخی سه‌وز) دا جۆرج خۆی له په‌نجه‌ره‌ی قاتی سه‌ره‌وه‌ی هۆتێل "ترانزێت"ه‌وه هه‌ڵده‌داته خواره‌وه، پاش شه‌ش مانگ له كۆچكردنی له رۆمانیاوه بۆ فرانكفۆرت یاخود له‌وانه‌یه كه‌سێك پاڵی پێوه‌نابێت، هه‌رچۆنێك بێت خه‌ونی راكردن و هه‌ڵهاتن ده‌بێته وه‌همێك، له رۆمانی "فریشته‌ی برسێتی" دا رووداوی گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆ له سه‌ربازگه ته‌نها گورزێكی به‌ختی لار و لووتكه‌ی مانه‌وه له ژیاندایه كه هیچ كارێك ناكات درێژكردنه‌وه‌ی نه‌فره‌ت نه‌بێت، ئازاد نییه و خۆشی ئه‌وه باش ده‌زانێت، له‌وانه‌یه تاكه شت ببێته مایه‌ی مانه‌وه‌ی به‌زیندوێتی له ژیاندا گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌یه‌تی به‌هه‌موو ورده‌كارییه ئاڵۆز و تۆقێنهرهكانییهوه. ورده‌كارییه‌كانی نێو ئه‌م رۆمانه ئاسایی نییه و موله‌ر قه‌رزارباری باستیۆری نووسه‌ره له ئاشنابوونیدا به ژیانی رۆژانه‌ی سه‌ربازگه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناواخنی دیدی رۆمانه‌كه بابه‌تێكه كه موله‌ر ته‌نها قه‌رزارباری خهیاڵدانییهتی تێیدا.
وێناكردنی كاره‌كته‌ری كاتی سنیتری كه هه‌ر به زگماكی گه‌مژه‌یه و فۆرمی منداڵێكی هه‌یه پڕه له‌و هێزه‌ی رۆح تیایدا نیشته‌جێكراوه، كاتی بۆیه له سه‌ربازگه‌یه، چونكه كه‌سێك ناوه‌كه‌ی گۆڕیوه به ناوی كه‌سێكی دیكه له نێو لیسته‌كه‌دا یاخود له‌وانه‌یه ته‌نها به پاڵنه‌ری سادیه‌تی ده‌روونی بێت و هیچی تر نه‌بێت، ناتوانێت كاربكات و هێزی كاركردنی تێدانییه و مانای كۆتا (به‌ش)، یاخود فه‌رمانه‌كان یاخود سزاكان تێناگات له‌بری ئه‌وانه باڵه‌كانی ده‌شكێنێت و ده‌یانهێنێته خوارێ و هه‌روه‌كو كۆترێك ده‌خوێنێت یاخود له‌سه‌ر شاره مێرووله‌یه‌ك داده‌نیشێت تاوه‌كو ده‌ستكێشێك له مێرووله بچنێت.
به‌شێوه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر، فریشته‌ی برسێتی ناتوانێت سه‌ربكه‌وێت به‌ناو مێشكی كاتیدا و بیڕوخێنێت، چونكه ئه‌و له بنه‌مادا له نێو جیهانێكی دیكه‌دایه.
ئه‌م رۆمانه رۆمانێكی نایابه، میلانكۆڵ و پاكهرهوهیه له یه‌ككاتدا، له‌وانه‌یه لیۆ هه‌ستی به‌وه كردبێت جارێكی دیكه له نێو ماڵهكهیدایهتی، به‌ڵام له ناخی خۆیدا ده‌ڵێت: (به‌بێ پچڕاندن سه‌ربازگه‌كه ده‌كشێت، گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌لای چه‌پی مێشكمه‌وه بۆ لای راستی مێشكم.)
سەرچاوە: knwe