زانا تۆفیق بەگ
دووچەمکی زانستی سیاسی گرنگ هەن لە فەلسەفی سیاسیدا کە بە هەند و گرنگ وەرگیراون . ئەوانەش بریتین لە ( زانستی سیاسی وەصفی یان معیاری ) ئەم دووبنەما زانستیە لە کایەی فەلسەفی سیاسیدا ڕۆڵێکی هێجگار گەورە و پڕ لە جەدەلی فەلەسەفیان هەیە بۆ پێناسە کردنی ئەو کۆمەڵگایانەی کە دەکەونە ژێر کاریگەری ئایدۆلوژیایەکی سیاسی یان دین و مەزهەبی دیاریکراو.
یەکێک لەو فەیلەسوفە بیرمەندانەی کە زۆربەووردی باس لەو جڤاتانە دەکات کە هەمیشە لە ژێر دۆگمای ئایدولۆژیاو و دین و حیزبدا ناتوان تێبپەڕن . ئەویش تێزەکانی فەیلەسوف ( هانا ئارنێتە) ئەم بیرمەندە ئەلمانیە لە ساڵەکانی شەست و حەفتادا زۆر بەووردی لە ژێر کاریگەری قوتابخانەی هایدگەرەوە باس لە تێپەڕاندنی تاک دەکات ، لە دۆگمابوون لە بیروباوەڕیەکی سیاسیو ئایدۆلوژی دیاریکراو لەناو جڤاتی کۆمەڵایەتیدا . وە دوورکەوتنەوە لە گوتاری وەصفی سیاسی لە ناو کایەی سیاسیدا . وە هەوڵدان بۆ دروستکردنی پرۆژەیەکی ڕەخنە گرانەی پڕ گومان و پرسیار لە بەرامبەر هەموو کایە سیاسی و کۆمەلایەتی و کەلتووریەکاندا ، وە گەڕان بەدوای حەقیقەتدا دوور لە ستایش و پیاهەڵدان لە بەرامبەر نوخبەیەکی؟سیاسی دیاریکراودا.
گرنگە بزانین ئێمە وەکو کومەڵگای کوردی لە نێوان کام لەم دوو چەمکانەداین . نووسەرو ڕۆژنامەنووسانی ئێمە دەکەونە کام لەم دوو چەمکی سیاسیەنە. پرسیاروگریمانەکانیان لەکام بزاوتی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بۆتەهۆکاری گۆڕانکاری بنچینەی. وەکو هانا ئاڕنێت دەلێ کامانەن ئەوچالاکیە سیاسی و جڤاتانەی کە پێویستە لەناوپڕۆژەکانی ڕۆشنبیرانی ئێمەدا هەبن ، بۆ دروستکردنی پرسیارو گۆمان؟
لە هەرێمی کوردستاندا بابەتێک بەدی ناکەیت کە ناوی پرۆژە یان نووسین یان شرۆڤەکاری پێوانەیی بێت . هەموو ئارگۆمێنتەکان دەچنە چوارچێوەی سیاسەتیەکی وەسفی دیاری کراو بۆ پرۆژەیەکی حیزبی یان کەسی . بەبێ ئەوەی ڕێگا بدرێ بەدروستکردنی فەزایەکی هەمەچەشنی ئازادانە بۆ ئالۆگوڕکردنی بیروباوەڕە جیاوازەکانو تێپەڕاندنی دۆگمای سیاسی یان بیروباوەڕی تۆتالیزمی حیزبی ، وە دروستکردنی فەزایەکی گشتی کە توانای ووتنی ڕاستی ڕووداوەکانی هەبێ . لەسەر بنەمای پێوانەیی سیاسی نەک پیاهەڵدان و چاوداخستن لە بەرامبەر ڕاستیەکان.
هەرلەم ڕوانگەیەوە دەمەوێ ئەو جیاوازیە گرنگەی نێوانی ئەم دووچەمکە بە کورتی و پۆختە بلێم ،لەنێوان فەلەسەفی سیاسی پێوانەی کە ڕوحی فەلسەفەکی بریتیە لە ڕەخنە و پرسیار لەسەر هە موو دیدگاکانو ئایدۆلوژیا جیاوازەکان ، وە هیچ کارێکتەرو بیروڕایەکی سیاسی لا پیرۆز نیە . بەڵام بە پێچەوانەی زانستی فەلسەفەی سیاسی وەسفیدا ، کە ئێستا زۆربەی ڕۆشنبیرانی کورد پەیڕەوی دەکەن جگە لە ملەکەچ بوون بۆ ئایدۆلۆژیایەک هیچ چالاکیەکی گشتی هەمەچەشنی جیاوازیان نیە وە لەگەڵ فاکت و ڕووداوە سیاسیە ئانێکاندا هەلسوکەووت دەکەن وە پاساوی نا زاستی بۆ هەموو کردە سیاسی و کومەڵایەتی و کەلتوریەکان دەهێنەوە بەشێوەیەکی نا واقعی و بەبێ هەلسەنگاندنیەکی زانستی .
سەرچاوە: سایتی سپی