ئێوارە دیدارێک بۆ شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە رێکخرا

رۆژنامەی نوگرە سەلمان لە شاری کەرکوک ئێوارە دیدارێکی ئەدەبی و رۆژنامەوانی تایبەتی بە بەرهەمە شیعری ورۆژنامەوانییەکانی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە رێکخست.
لە ئێوارە دیدارەکەدا هەریەک لە هێمن کامل و کاروان عوسمان شوانی ئامادەبوون، هێمن حەسیب سەرنوسەری رۆژنامەی نوگرە سەلمان بە PUKmediaی راگەیاند: لە ئێوارە دیدارەکەدا باسێکی تێرو تەسەل لەسەر خەمی کەرکوک لە کارە رۆژنامەوانییەکانی شەهید سۆران و مەرگ و ژیان دۆستی لە شیعرەکانیدا کرا بە ئامادەبونی بەشێک لە رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و شاعیران و کەسوکاری و هاوڕێ و دۆستانی.
وتیشی: سۆرانی مامە حەمە هەمیشە لە  خەمی میلەت وشارەکەی بوو لە کارە رۆژنامەوانیکانیدا، بۆیە دەبێت هەمیشە ئێمەش لە یادمان نەچێت وبەردەوام بین لەوەی بگەین بە ئاشکراکردنی بکوژانی و دادگاییکردنیان.

 

 

سەرچاوە: pukmedia