ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند عەبدوڵا خەیات لە سلێمانی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هونەرمەندان و كەسوكاری، ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند عەبدوڵا خەیات لە هۆڵی خاك لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هونەرمەندان داواكاربوون لە ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند عەبدوڵا خەیات خۆشەویستی لە نێوان هونەرمەندان بەرجەستە بكرێت.